٦ ڕێگا بۆ ئەوەی لە داوی خۆشەویستی یەکلایەنە ڕزگارت ببێت، چونکە مردنە

٦ ڕێگا بۆ ئەوەی لە داوی خۆشەویستی یەکلایەنە ڕزگارت ببێت، چونکە مردنە

٦ ڕێگا بۆ ئەوەی لە داوی خۆشەویستی یەکلایەنە ڕزگارت ببێت، چونکە مردنە

  1. خێزان


ئەمەی خوارەوە شەش ڕێگەیە  بۆ ڕێگری لە ھەستی خۆشەویستیت بەرامبەر ئەو كەسانەی ھیچ ھەستێكیان بۆت نییە، چونکە ئەم جۆرە خۆشەویستیە كاریگەرییەكی گەورە لەسەر ئارامی و ھەستی باوەڕ بەخۆ كردنت دادەنێت .ھەست بە خەمباری دەكەیت ،نائومێد دەبیت ،تەنانەت سەردەكێشێت بۆ خەمۆكی پێویستە بە زوترین كات خۆت لەم جۆرە ھەستانە ڕزگار بكەیت، وەک لە هۆندراوەی کوردیشدا دەڵیت "خۆشەویستی یەک لایەنە مردنە".
 
 
١ـ بەوە ڕازی بە كە ئەو كەسە پێویستی بەتۆ نییە


ئەگەر وا بیردەكەیتەوە كە ڕۆژێك خۆشەویستەكەت تۆی خۆشدەوێتەوە بەڵام لەپڕ بۆ ماوەی ھەفتەیەك دیار نامێنێت ،ئەمە مانای ئەوە دەگەیەنێت كە بە دڵنیای ھیچ خۆشەویستییەكی نییە بۆتۆ ،ھەوڵبدە بۆ كەسێك  بگەڕێی كە خۆشی بوێیت بە شێوەیەكی جیاواز ، ئایا ئەمە شێوازێكی كۆنی خۆشەویستییە ؟ ئەگەر تۆ دانت بەوەدا نا كە وەڵام دانەوەی بۆ خۆشەویستی تۆ نییە كەواتە تۆ لایەنی ڕاست گرتووە ،ئەگەر جارێكی تر ویستت ئەو كەسە ببینیت یان پەیوەندی پێوە بكەیت تەنھا بیر لەوە بكەرەوە كە ئەو چۆن بووە بەرامبەرت كاتێك تۆ گرنگیت پێ داون ئەوەی كە ئەو بەرامبەر بەتۆی ھەبووە تەنھا بە كەم سەیركردن بووە .ئایا دەتەوێت كۆیلەیەك بیت بەدەوری پێی گەورەكەدا بسوڕێیتەوە ؟

وا باشترە كە شتێك بكەیت بۆ ئەوەی بە باشی بمێنیتەوە یاخود بە دڵخۆشی بمێنیتەوە .
 
٢- گرنگی پێدانت كەم بكەرەوە .


زیاتر لەوەی دەیبینیت، زیاتر لەوەی بیری لێ دەكەیتەوە دەبێت ئەمە ببێتە مەبەستی تۆ ئەگەر دەتەوێ زاڵبیت بەسەر خۆشەویستییەكەتدا دوور بوەستە لەو كەسەی كە خۆشدەوێ زیاتر لەوەی پێویستە ئەگەر دەتوانیت باشترین ھەڵبژاردە بۆتۆ ئەوەیە كە گەشتێكی درێژ ئەنجام بدەیت كە نەتوانی پەیوەندیت ھەبێت بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە .بۆ ئەوەی چیتر چاودێری پێگە تایبەتییەكانی نەكەیت .ئەگەر ناتوانی دور بكەویتەوە لە بینینی ئەو كەسە بە تەواوەتی ھەوڵ بدە بەردەوام بیركردنەوەی خۆت دوربكەیت لێی ھەتا ئەگەر ئەو كەسە لە ھەمان ژووردا بێت لەگەڵ تۆ ،مانای ئەوە نییە تۆ ھەمیشە بیرییان لێ دەكەیتەوە ،شێوازی بیركردنەوەت بگۆڕەو بیر لە خەون و ویستە تایبەتییەكانی خۆت بكەرەوە نەك لە خۆشبەختی لەناو خۆشەویستی یەك لایەنە .
 
٣- كەسێك بدۆزەرەوە كە ھەمان كێشەی تۆی ھەبێت


تۆ تاكە كەس نیت كە كێشەی خۆشەویستیت ھەبێت .ھەندێك كەس ئەزمونی ئازاری خۆشەویستی یەك لایەنەیان ھەیە .ھەروەھا تیا سەركەوتو نەبوون. ھەستەكانت بە كەسێكی نزیكت بڵێ ،پرسیاریان لێبكە دەربارەی ئەوەی ئەوان چۆن ئەڕوانن ھەروەھا چی دەكەن بۆ ڕزگار بوون لەو ئازارە ھەندێك كات تۆ پێویستت بەوەیە گوێت لە سادەترین وشە بێت  )من زۆر باش لێت تێدەگەم( بەڵام ھەمان ھەڵە مەكەرەوە دەست بكەرەوە بەخۆشی لە ھەمان ماڵ دا لە لایەكی ترەوە تۆ ھەمیشە بیر لە كەسێك دەكەیتەوە كە ناتوانی لەبیری بكەی تۆ تەنھا پێویستت بە كەسێكە قسەی لەگەل بكەیت بۆ ئەوەی ھەست بە باشی بكەیت .ئەگەر حەزت نەكرد قسە لەگەڵ كەس بكەیت دەربارەی ھەستە تایبەتەكانت دەست بكە بە ھونەر.بابەتی خۆشەویستی یەك لایەنە بەتەواوی شتێكی باوە .
 
 
٤-گرنگی بەخۆت بدە .
 
كاتێك تۆ لە شكستا دەبیت دەست دەكەیت بە پشتگوێ خستنی خۆت یاخود گرنگی بە خۆت نادەیت .ھەتا ئەگەر ھەست بە ھیچ شتێك ناكەیت ئازار نەبێ ،ھەتا ئەگەر نەتوانی ھیچ شتێكیش نەكەیت ،گرنگی بە روخسارو تەندروستی خۆت بدە . حەمامێكی گەرم بە خوێ بكە ،كوپێك چای گیای بەتام دروست بكە -نۆشی بكە بە ھەستێكی خۆشەوە ،بڕۆ بۆ بازاڕ كردن،جلی نوێ بكڕە ،شێوازی قژت بگۆڕە .بیر لەوە مەكەرەوە دەست بە جگەرە كێشان بكەیت ،یان لەوە زیاتر مەكێشە كە خۆت لەسەری ڕاھاتویت یاخود دەست مەكە بە خواردنەوەی مەی ،بڕیاری ھەڵەشەو كاردانەوەی نەگونجاو نەبێت ،بەتایبەت ئەگەر مەترسیدار بن بۆ سەر تەندروستی و ژیانت ،لەوانەیە خۆت خەریك بكەی بە وێران كردنی خۆت وە ھیوای ئەوە بخوازیت كە خۆشەویستەكەت ھەست بە ئازارەكانت بكات و بیبینێت بەڵام ئە و ھەرگیز ھەستی پێ ناكات تۆ تەنھا زیان بە خۆت دەگەیەنیت .
 
 
٥-مەشق بكە .
 
ھەندێك ڕێگامان ھەیە بۆ ھاوسەنگ كردنی ھەستەكانمان كاریگەرترینیان ڕاھێنانی سروشتیە یاخود جەستەییە یارمەتیمان دەدات بۆ ڕزگار بوون لە ھەستە نەرێنییەكان دەست بكر بە ڕاكردنێكی ھێواش یاخود بچۆ بۆ fitness یاخود بڕۆ بۆ gym یان بۆ مەلەوانگە فێری ئەسپ سواری ببە .بەبێ شك یاخود بە دڵنییاییەوە ھەستە ئەرێنییەكان زیاد دەكات .بەھۆی لەگەڵ ئاژەڵ دا گەر دەتەوێ وەرزشو ھونەر كۆبكەیتەوە دەست بكە بە (dancing) بڕۆ بۆ ستۆدیۆو ھەروەھا فیری سەمای جۆری (tango ,rumba ) ببە ،پێویستە دڵخۆش بیت .
 
 
٦- واز لە خەونەكانت بھێنە لەگەڵ ئەو .


پەندێكی جوانی ھیندی ھەیە دەڵێت ئەگەر ئەسپەكەت مرد ،بڕۆ ،بەو خەونانە بڕیار لەسەر خۆت مەدە كە نائومێدت دەكەن ھیچ شتێك لەوە ڕوخێنەر تر نییە كە چاوەڕێ بیت كەسێك خۆشی بوێیت .ئەگەر كەسێك ھەبوو ھیچ گرنگییەكی پێ نەدایت .ئەوا ھەوڵ مەدە بەو ھۆكارە ڕەخنەیان لێ بگریت ئەوان لەبەرامبەر دەربڕینی خۆشەویستیان دا ھەست بە شەرمەزاری ناكەن .بەڵكو ھەست بە خۆشەویستییەكەت ناكەن  ئەگەر كەسێك خۆشی نەویستیت ،دەكرێ چەندین ھۆكاریان ھەبێت كە لەگەڵ تۆدا كات بەسەر ئەبەن . وا دابنێ خۆت لەم بارودۆخەی خوارەوە دەبینیت .ئەگەر نەتەوێت بچیت بۆ ئاھەنگێك یان ژوانێك ھەڵسوكەوتت چۆن دەبێت ؟
 
 
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: لینا دانا


26/04/2018
12352 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved

نوێ

نەشئەت ئەکرەم لەکوێیە؟