یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سوپاسنامه‌ی ئاڕاسته‌ی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان کرد

یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سوپاسنامه‌ی ئاڕاسته‌ی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان کرد

یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان سوپاسنامه‌ی ئاڕاسته‌ی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان کرد

خه‌ڵک
یانه‌ی وه‌رزشی ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا ده‌رکران، سوپاسنامه‌ی ئاڕاسته‌ی یه‌کێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی کوردستان کرد.
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان به‌فه‌رمی هه‌ر چوار یانه‌ی "ده‌ربه‌ندیخان، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، ئاکرێ، دهۆک"ی به‌بڕیارێک له‌خولی پله‌ یه‌کی کوردستانه‌وه‌ بۆ خولی پله‌ نایاب به‌رز کرده‌وه‌، له‌کاتێکدا ئه‌م چوار یانه‌یه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین و به‌پێی ڕێسا کارپێکراوه‌کان ته‌نها دووانیان ده‌گه‌نه‌ خولی نایاب.
له‌دوای ئه‌م بڕیاره‌ش یه‌کێتیه‌که‌ بڕیارێکی تری ده‌رکرد و سه‌رجه‌م کارته‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانی یاریزانانی چوار یانه‌ی ناوبراوی سڕییه‌وه‌، واتا قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین به‌ خاوێنی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌، ئیداره‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی یانه‌که‌وه‌ سوپاسنامه‌یان ئاڕاسته‌ی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان کرد، که‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:
سوپاسنامە
بەناوی سەرۆک و ئەندامانی یانەی وەرزشی دەربەندیخان و دەستەی هاندەرانی یانەکەمان، زۆر سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکەین، پاش گوێگرتن لەنوێنەری چوار یانەکەی چوارگۆشەی زێڕینی خولی پلەیەکەکانی کوردستان(دەربەندیخان ــ پێشمەرگەی سلێمانی ــ ئاکرێ ــ دهۆک)، بڕیاری سەرخستنی هەر چوار یانەکەیاندا بۆ خولی نایابی کوردستان، دووبارە سوپاستان دەکەین بڕیارەکەتان بەرز دەنرخێنین.
راگەیاندنی یانەی وەرزشی دەربەندیخان


06/05/2018
417 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved