یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیارێکی به‌په‌له‌ و گرنگی ده‌رکرد !

یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیارێکی به‌په‌له‌ و گرنگی ده‌رکرد !

یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیارێکی به‌په‌له‌ و گرنگی ده‌رکرد !

خه‌ڵک
ئه‌مڕۆ یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوکه‌وه‌ بڕیاریدا به‌ سه‌رخستنی چوار یانه‌ی خولی پله‌ یه‌ک بۆ پله‌ نایاب.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌وه‌ و پاش کۆبونه‌وه‌ی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری یانه‌ پله‌ یه‌که‌کان، به‌بڕیارێک (١٣) یانه‌ به‌سه‌ر دوو کۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش کران و به‌شداریان له‌ خولی پله‌ یه‌کدا پێکرا، له‌کاتێکدا چاوه‌روان ده‌کرا (١٨) یانه‌ به‌شداری بکه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌نجام یانه‌ی سلێمانی کشایه‌وه‌  و به‌وهۆیه‌وه‌ دابه‌زێنرا بۆ خولی پله‌ دوو، هه‌روه‌ها یانه‌کانی سه‌وره‌ و خاک و ئاڵتون کۆپری و سۆلاڤیش له‌ که‌رکوکه‌وه‌ دوورخرانه‌وه‌.
له‌کۆی (١٣) یانه‌ که‌ به‌سه‌ر دوو کۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش ببون، یانه‌کانی دهۆک و ئاکرێ و پیشمه‌رگه‌ی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان گه‌یشتنه‌ قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین، ئه‌مڕۆش به‌بڕیارێکی یه‌کێتیه‌که‌ هه‌رچوار یانه‌ به‌فه‌رمی بۆ خولی پله‌ نایابی کوردستان به‌رز کرانه‌وه‌، واتا چوار یانه‌ی ناوبراو وه‌رزی داهاتو به‌شداری خولی یانه‌ نایابه‌کانی کوردستان ده‌که‌ن.


ئه‌م بڕیاره‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ به‌پێی ڕێسا کارپێکراوه‌کان ده‌بوو دوو یانه‌ بگاته‌ خولی نایاب، هه‌روه‌ها یانه‌یه‌کش دابه‌زێت بۆ خولی پله‌ دوو.


05/05/2018
329 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved