چوارشه‌ممه‌ یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی یانه‌ پله‌ دووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

چوارشه‌ممه‌ یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی یانه‌ پله‌ دووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

چوارشه‌ممه‌ یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی یانه‌ پله‌ دووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

مه‌سعود حه‌سه‌ن
شه‌ممه‌ 2018/4/21 له‌ باره‌گه‌ی خۆی له‌ هه‌ولێر، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌شت یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی خولی یانه‌ پله‌دووه‌كانی كوردستان كۆبوویه‌وه‌ و، له‌سه‌ر داوای یانه‌كان بریاردرا قۆناغ دووه‌می خوله‌كه‌ به‌ دوو گرووپ به‌ پێی شوێنی جوگرافی یانه‌كان به‌رێوه‌ بچێت، ئه‌م بریارانه‌یش درا:
1- خوله‌كه‌ به‌ شێوازی ده‌رچوون به‌ دوو دۆران به‌رێوه‌ ده‌چێت.
2- یارییه‌كان له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 2018/4/25 ده‌ست پێده‌كات.
3- سه‌رجه‌م كارته‌ زه‌رد و سووره‌كانی یاریزانان ده‌سرێته‌وه‌.
4- هه‌ر یانه‌یه‌ك بۆی هه‌یه‌ سێ یاریزانی دیكه‌ له‌ كشوفات زیاد بكات.
5- ده‌ستنیشانكردنی یاریگه‌ له‌سه‌ر هه‌مان سیسته‌می قۆناغی یه‌كه‌م ده‌بێت.
6- له‌ هه‌رگرووپێك دوو یانه‌ بۆ خولی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان سه‌ر ده‌كه‌وێت.
7- قۆناغی كۆتایی (چوارگۆشه‌ی زێرین) بۆ چوار یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

8- له‌ قۆناغی كۆتایی، یه‌كه‌می گرووپی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ دووه‌می گرووپی دووه‌م یاری ده‌كات، دووه‌می گرووپی یه‌كه‌م و یه‌كه‌می گرووپی دووه‌میش له‌ دوو یاری به‌ شێوازی چوون و هاتن یاری ده‌كه‌ن، براوه‌یان له‌ یاری كۆتایی پێك ده‌گه‌ن و پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
* گرووپی یه‌كه‌م پێك دێت له‌: (ئاسۆ، بروسك، شێخان و شه‌قڵاوه‌).
* گرووپی دووه‌م پێك دێت له‌: (چه‌مچه‌ماڵ، بازیان، رزگاری و خانه‌قین).
یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌م به‌مشێوه‌یه‌:
گرووپی یه‌كه‌م
بروسك × شێخان ـ یاریگه‌ی بروسك
شه‌قڵاوه‌ × ئاسۆ ـ یاریگه‌ی شه‌قڵاوه‌
گرووپی دووه‌م
بازیان × رزگاری ـ یاریگه‌ی بازیان
خانه‌قین × چه‌مچه‌ماڵ ـ یاریگه‌ی خانه‌قین


22/04/2018
428 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved