دۆرتمۆند له‌ لوتکه‌دایه‌... ئه‌و (١٠) یانه‌یه‌ی خاوه‌نی به‌هێزترین هانده‌رن له‌ کیشوه‌ری ئه‌وروپا

دۆرتمۆند له‌ لوتکه‌دایه‌... ئه‌و (١٠) یانه‌یه‌ی خاوه‌نی به‌هێزترین هانده‌رن له‌ کیشوه‌ری ئه‌وروپا

دۆرتمۆند له‌ لوتکه‌دایه‌... ئه‌و (١٠) یانه‌یه‌ی خاوه‌نی به‌هێزترین هانده‌رن له‌ کیشوه‌ری ئه‌وروپا

خه‌ڵک
ڕۆژنامه‌ی "ئابۆلا"ی پورتوگالی ئامارێکی نوێ له‌نێوان سه‌رجه‌م یانه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌دات و ده‌ریده‌خات، کام یانانه‌ خاوه‌نی به‌هێزترین هانده‌رن له‌کیشوه‌ری ئه‌وروپا.
ئاماره‌که‌ سه‌رجه‌م ئه‌و یانه‌ به‌هێز و لاواز و ئاست مامناوه‌ندانه‌ی گرتۆته‌وه‌ که‌ له‌کیشوه‌ری ئه‌وروپا و له‌ خوله‌ ناوداره‌کانی ئه‌و کیشوه‌ره‌ به‌شدارن و تیایدا ده‌رکه‌وتووه‌، یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند خاوه‌نی به‌هێزترین پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری و هانده‌ره‌ و به‌هێزترین پاڵپشتی ده‌کرێت، له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش گرنگتر، زۆرترین ڕێژه‌ی هانده‌رانیان ئاماده‌ی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کان ده‌بن، یانه‌ زه‌رده‌ ڤیستیڤالییه‌که‌ به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو پێش یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و مانچسته‌ر یونایتد و ڕیاڵ مه‌درید و بایرن میونشن که‌وتووه‌.
ڕیزبه‌ندییه‌که‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌ (له‌یه‌که‌مه‌وه‌ بۆ ده‌یه‌م ئه‌و یانه‌یه‌ی زۆرترین هانده‌ر ئاماده‌ی یارییه‌کانیان ده‌بێت):
1.بوروسیا دۆرتمۆند (سیگناڵ ئیدونا پارک): ڕێژه‌ی ئاماده‌بونی هانده‌رانی ٨٠٩٧٧ هانده‌ر
2.به‌رشلۆنه‌ (کامپ نو): ٧٩٥٣٢ هانده‌ر
3.مانچسته‌ر یونایتد (ئۆڵترافۆرد): ٧٥٢٨٢ هانده‌ر
4.بایرن میونشن (ئه‌لیانز ئارینا): ٧٥ هه‌زار هانده‌ر
5.ڕیاڵ مه‌درید (سانتیاگۆ بێرنابیۆ): ٦٩٧٣٦ هانده‌ر
6.شالکه‌ (فیڵتس ئارینا): ٦٠٧٩٠ هانده‌ر
7.ئارسیناڵ (ئیماراتس ستادیۆم): ٦٠ هه‌زار هانده‌ر
8.به‌نفیکا (دالوز ستادیوم): ٥٥١٧٤ هانده‌ر
9.مانچسته‌ر سیتی (ئیتیحاد ستادیۆم): ٥٤٠٤١ هانده‌ر
10.هامبۆرگ (ڤۆلکسپارک ستادیوم): ٥٤١٠٠ هانده‌ر


29/11/2016
1153 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved