خه‌ڵک زینه‌دین زێدان ده‌یه‌وێت به پلانێکی واقیعی ڕووبه‌ڕوی به‌رشلۆنه ببێته‌وه و به‌ر له‌واده‌ی ئه‌نجامدانی "کلاسیکۆ" پێکهاته و پلانه‌کانی دزه‌یان پێده‌کرێت! ڕۆژنامه‌ی مارکای ئیسپانی له‌زاری ڕۆژنامه‌نوسانی "کادینا کۆپی"یه‌وه ئاشکرای کردووه، له‌مه‌شقه‌کانی دوێنێ و ئه‌مڕۆدا "زیزۆ" له‌سه‌ر چه‌ند تاکتیک و پێکهاته‌یه‌ک تاقیکردنه‌وه‌ی کردووه‌و له‌کۆتاییشدا گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی به‌پلانی (٤ – ٣ – ٣) ڕووبه‌ڕوی به‌رشلۆنه ببێته‌وه، تاکتیکی جموجۆڵی یاریزانانیش هاوشێوه‌ی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید ده‌بێت و له‌نێوان کریستیانۆ و ئیسکۆ و بنزیمه پێگه‌کان ئاڵوگۆڕ ده‌کرێن، هه‌روه‌ها ڤاسکێز، یاخود خامێس ڕۆدریگێز له‌پاڵ مۆدریچ و ئیسکۆ به‌شدار ده‌بن له‌به‌رگری و له‌هه‌مان کاتیش‌دا هێرشبردن، هه‌رچی کۆڤاسیچه ده‌بێته پاڵپشتی هاوڕێکانی و بۆ پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کان و چاودێریکردنی لیۆ مێسی له‌گه‌ڵ به‌رگریکاران یاریده‌ده‌ر ده‌بێت. به‌پێی هه‌ردوو سه‌رچاوه‌که، پێکهاته‌که‌ی به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: گۆلپارێز: ناڤاس به‌رگری: مارسێلۆ، ڕامۆس، (ڤاران یان پیپی)، کارڤاخال ناوه‌ند: مۆدریچ، ئیسکۆ، کۆڤاسیچ هێرشبه‌ر: کریستیانۆ، بنزیمه، لوکاس ڤاسکێز(ئه‌گه‌ر هه‌یه جه‌یمس ڕۆدریگێز له‌جێگه‌ی ڤاسکێز به‌کاربخات) به‌پێی "کادینا کۆپی" بۆ ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی لیۆنیسا له جامی شای ئیسپانیا، زێدان بڕیاریداوه به‌شداری به کیکۆ کاسیا و دانێلۆ و ناچۆ و کاسیمێرۆ بکات و چه‌ند یاریزانێکی به‌شدار له کلاسیکۆ بخاته سوڕی حه‌وانه‌وه‌وه.
06/05/2018
05/05/2018
22/04/2018
(تا هه‌فته‌ی ١٥) ڕیزبه‌ندی یانه و گۆڵکارانی خولی نایابی کوردستان
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure
Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved