خه‌ڵک ئه‌و پێکهاته و تاکتیکه‌ی بڕیاره لویس ئینریکی له کلاسیکۆ به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید بهکاریبخات، له‌لایه‌ن میدیاکارانی ئیسپانیاوه دزه‌ی پێکراوه! ڕۆژنامه‌ی "سپۆرت"ی که‌ته‌لۆنی له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ناوخۆیی به‌رشلۆنه‌وه ئاشکرای کردووه، لویس ئینریکی چاره‌سه‌ری سیحری له‌به‌رده‌ستدایه بۆ گه‌ڕانه‌وه و پێشکه‌شکردنی ئاستێکی به‌رز به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید. به‌پێی سه‌رچاوه‌کان، ئه‌ندرێس ئینێستا به‌بێ کێشه به‌شداری مه‌شقه‌کانی بلاوگرانای کردۆته‌وه و ئینریکی به‌نیازبووه له ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی جامی شا وه‌ک تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک به‌شداری پێ‌بکات، به‌ڵام به‌هۆی سزاکانه‌وه ناتوانێت به‌شداری پێ‌بکات، لێره‌وه بڕیاریداوه له‌و یارییه‌شدا حه‌وانه‌وه‌ی بداتێ و بۆ کلاسیکۆ وه‌ک چاره‌سه‌رێکی سیحری هێڵی ناوه‌ندی پێ‌بکات، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌ی سه‌ره‌کی تێهه‌ڵکێشی پێکهاته‌که‌یی بکات، پێکهاته‌که‌شی به‌گشتی به‌شێوه‌ی (٣ – ٤ – ٣) ده‌بێت، هاوشێوه‌ی ئه‌و پێکهاته و شێوازه‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتیان له‌ناو یاریگای "کامپ ن‌و" پێکوتا به‌زه‌ویدا... گۆڵپارێز: تێر شتیگن به‌رگری: ساموێل ئۆمتیتی، جێرارد پیکێ، خافێر ماسکیرانۆ ناوه‌ند: ڕاکیتیچ، ئینێستا، (دوو یاریزانه‌که‌ی تر بڕیاری لێنه‌دراوه) هێرشبه‌ر: مێسی، نایمار، سوارێز "سپۆرت" ته‌ئکید ده‌کاته‌وه، به جموجۆڵی ماسکیرانۆ و سویچکردنی ڕاکیتیچ لهنێوهندهوه بۆ به‌رگری جوڵه‌ی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ په‌ک ده‌خه‌ن، له‌کاتێکدا باڵه‌که‌ی تر به‌هۆی پێکانی گاریس به‌یله‌وه مه‌ترسی که‌می کردووه.
06/05/2018
05/05/2018
22/04/2018
(تا هه‌فته‌ی ١٥) ڕیزبه‌ندی یانه و گۆڵکارانی خولی نایابی کوردستان
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure
Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved