کامیان کاریگه‌رترن؟ به‌راوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ له‌ کلاسیکۆدا

کامیان کاریگه‌رترن؟ به‌راوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ له‌ کلاسیکۆدا

کامیان کاریگه‌رترن؟ به‌راوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ له‌ کلاسیکۆدا

خه‌ڵک
بڕیاره‌ له‌ ٣/١٢ شه‌ممه‌ی داهاتو له‌یاریگای "کامپ نو" دوو زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئیسپانیا له‌کلاسیکۆی ئیسپانیادا ڕووبه‌روببنه‌وه‌.
بێگومان له‌و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ ئاگرینه‌دا چاوه‌کان به‌پله‌ی یه‌که‌م له‌سه‌ر لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی به‌رشلۆنه‌ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌بن، به‌وپێیه‌ی دووانه‌ی ناوبراو هه‌میشه‌ له‌ کلاسیکۆکاندا جێده‌ستی خۆیان جێهێشتووه‌ و پاڵپێوه‌نه‌ری به‌هێزی هاوڕێکانیان و که‌سی یه‌که‌م بوون له‌ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کان.
پرسیاره‌که‌ له‌وه‌دایه‌: ئایا کامیان له‌مێژووی کلاسیکۆدا کاریگه‌رتر بوون؟ به‌ر له‌ ده‌ستپێکی به‌راورده‌که‌، ده‌بینین کریستیانۆ که‌متر له‌ کلاسیکۆی ئیسپانیا به‌شداری کردووه‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌هێزتر بووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا لیۆی ئه‌رجه‌نتینی گۆڵکاری مێژوییه‌ و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆی یاریگای ڕیاڵ مه‌درید گۆڵی زیاتری تۆمار کردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ڕووی دروستکردنی گۆڵیشه‌وه‌ کاریگه‌رتر بووه‌.
مێسی: (٣٢) کلاسیکۆی ئه‌نجامداوه‌، (٢١) گۆڵ و (١٥) بردنه‌وه‌ی هه‌یه‌، (٩) گۆڵی له‌ کامپ نو و (١٢) گۆڵی له‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ تۆمار کردووه‌، له‌ڕووی "ئه‌سیست"یشه‌وه‌ توانیویه‌تی (١٣) گۆڵ بۆ هاوڕێیانی دروست بکات.
کریستیانۆ: (٢٥) کلاسیکۆی ئه‌نجامداوه‌، (١٦) گۆڵ و (٧) بردنه‌وه‌ی هه‌یه‌، (٦) گۆڵی له‌ سانتیاگۆ بێرنابیۆ و (١٠) گۆڵی له‌ کامپ نو تۆمار کردووه‌، هه‌روه‌ها یه‌ک گۆڵیشی دروست کردووه‌.
به‌پیی ئه‌و داتایانه‌، جادوگه‌ره‌که‌ی ئه‌رجه‌نتین گۆڵکاری مێژویی کلاسیکۆیه‌ و کریستیانۆش به‌ تۆمار کردنی یه‌ک گۆڵی تر ده‌توانێت ئالفریدۆ دی ستیفانۆی ئه‌فسانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ عه‌رشی گۆڵکاری مێژوویی ڕیاڵ له‌ کلاسیکۆ بهێنیته‌ خواره‌وه‌.


29/11/2016
1406 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved