خه‌ڵک یۆرگن کلۆپی ڕاهێنه‌ری ئه‌ڵمانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ دووپاتیده‌کاته‌وه، دوورکه‌وتنه‌وه‌ی فیلیپ کاوتینتۆی به‌رازیلی کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێکهاته‌که‌ی ده‌بێت، له‌هه‌مان کاتیش‌دا له‌توانایاندایه به‌بێ ئه‌و یاریزانه یانه ڕکابه‌ره‌کان بکوتن به‌زه‌ویدا. ڕاهێنه‌ره ئه‌ڵمانییه‌که‌ی "ڕێدز" به "ده‌یلی مه‌یڵ"ی ڕاگه‌یاندووه :" دوورکه‌وتنه‌وه‌ی کاتینیۆ و غیابی ئه‌و یاریزانه کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌رمان، له‌ماوه‌ی داهاتودا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت چ ئه‌ستێره‌یه‌کمان له‌ده‌ستداوه‌و به‌ئاشکرا هه‌ستی پێده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌وه هه‌رگیز به‌هانه نییه بۆ هه‌ر ئه‌نجامێکی خراپ له‌یارییه‌کانی داهاتودا، ئێمه پێکهاته‌یه‌کمان هه‌یه به‌بێ کاوتینیۆ ده‌توانێت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، ڕاسته یاریزانێکی نایابه و بهگواستنهوهکانی جیاوازی دروست ده‌کات، به‌ڵام وه‌ک وتم ده‌توانین مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌که بکه‌ین". له‌کۆتا رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی لیڤه‌رپوڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی سانده‌رلاند، کاوتینیۆ به‌هۆی لێدانێکه‌وه توشی پێکان هات و یاریگای به‌جێهێشت، پاش ئه‌نجامدانی پشکنینه پزیشکییه‌کان ده‌رکه‌وت توشی لێکپچڕانی به‌سته‌ری پێی ڕاستی هاتووه و به‌هۆیه‌وه ماوه‌ی پێنج بۆ شه‌ش هه‌فته له‌یارییکردن داده‌بڕێت.
06/05/2018
05/05/2018
22/04/2018
(تا هه‌فته‌ی ١٥) ڕیزبه‌ندی یانه و گۆڵکارانی خولی نایابی کوردستان
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure
Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved