سه‌رۆکی بایرن بۆ شڤاینشتایگه‌ر: کۆتا پاوه‌ند له‌ ئیداره‌ی یونایتد بسه‌نه‌

سه‌رۆکی بایرن بۆ شڤاینشتایگه‌ر: کۆتا پاوه‌ند له‌ ئیداره‌ی یونایتد بسه‌نه‌

سه‌رۆکی بایرن بۆ شڤاینشتایگه‌ر: کۆتا پاوه‌ند له‌ ئیداره‌ی یونایتد بسه‌نه‌

خه‌ڵک
ئۆلی هۆنێسی سه‌رۆکی یانه‌ی بایرن میونشن داوا له‌ باستیان شڤاینشتایگه‌ری ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌ڵمانی ده‌کات، که‌ ده‌ستبه‌رداری مافه‌کانی خۆی نه‌بێت و ته‌واوی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌ ئیداره‌ی مانچسته‌ر یونایتد بسه‌نێت که‌ له‌گرێبه‌ستی نێوانیان ئیمزای له‌سه‌رکراوه‌.
له‌م وه‌رزه‌دا و له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیکردنی جوزێ مۆرینیۆ به‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه‌، ڕاسته‌وخۆ باستیان شڤاینشتایگه‌ری ئه‌ڵمانی له‌پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی دوورخسته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی تیپی لاوانی کرد، یاریزانه‌که‌ ماوه‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ لاوانی یانه‌که‌ مه‌شقی کرد و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێکه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ نێو هاوڕێکانی له‌تیپی یه‌که‌می یونایتد!
به‌هه‌رحاڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سوکایه‌تییه‌شدا "باستی" ئاماده‌ نه‌بوو ده‌ستبه‌رداری خه‌ونه‌کانی بێت و سوربوو له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی، له‌به‌رامبه‌ردا ئیداره‌ی شه‌یتانه‌ سوره‌کان چه‌ندین هه‌وڵیدا مه‌کینه‌ ئه‌ڵمانییه‌که‌ بفرۆشێته‌ یانه‌یه‌کی تر و له‌کۆتاییدا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵام هێشتا هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامه‌.
له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی "ئی ئێس پی ئێن" چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ئۆلی هۆنێسی سه‌رۆکی بایرن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پرسیاری بارودۆخی شڤاینی لێده‌که‌ن، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت :" ئه‌گه‌ر من له‌جێگه‌ی شڤاینی بم واز ناهێنم تا کۆتا پاوه‌ندی پاره‌ی گرێبه‌سته‌که‌م له‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد ده‌سه‌نم، ئه‌و یانه‌یه‌ی به‌وشێوه‌ ناشرینه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌ باشترین یاریزانه‌کان بکات، پێویسته‌ سزا بدرێت".


29/11/2016
585 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved