خه‌ڵک ئه‌مڕۆ، گاریس به‌یلی ئه‌ستێره‌ی ناوداری یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید گه‌یشته شاری له‌نده‌ن و بڕیاره نه‌شته‌رگه‌رییه‌کی هه‌ستیاری بۆ ئه‌نجام بدرێت. سه‌رچاوه ئیسپانی و ئینگلزییه‌کان ئاشکرایان کردووه، ئه‌و پێکانه‌ی "شه‌مه‌ندۆفێره وێڵز"ییه‌که به‌رامبه‌ر یانه‌ی سپۆترینگ لشبۆنه‌ی پورتوگالی توشی هاتووه سوک نییه، به‌ڵکو لێکپچڕانی به‌سته‌ره‌کانی قوله پێی ڕاستییه‌تی و ته‌نها به نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته شاری له‌نده‌ن و بڕیاره له نه‌خۆشخانه‌ی "مه‌لیک ئیدوارد" له‌لایه‌ن دکتۆر جه‌یمس کاڵدێر و به‌سه‌رپه‌رشتی دکتۆر ئۆڵمۆی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی پزیشکی ڕیاڵ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بکرێت. له‌دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌که‌ش بۆ ماوه‌ی دوو تا سێ مانگ ده‌چێته سوڕی چاره‌سه‌ر و حه‌وانه‌وه و بڕیاریداوه له‌و ماوه‌یه‌دا بگه‌ڕێته‌وه بۆ کاردیف، پاش ئه‌وه‌یش واده‌ی چاکبونه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی نزیکبویه‌وه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ شاری مه‌درید و له‌وێ له‌ژێر چاودێری ده‌سته‌ی هونه‌ری ڕیاڵ ده‌ست به مه‌شقه جه‌سته‌ییه‌کان ده‌کاته‌وه.
06/05/2018
05/05/2018
22/04/2018
(تا هه‌فته‌ی ١٥) ڕیزبه‌ندی یانه و گۆڵکارانی خولی نایابی کوردستان
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure
Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved