خه‌ڵک دوای پێکانی پاولۆ دیبالا و گۆنزالۆ هیگواین، له‌ئێستادا یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی دووچاری پێکانی دوو به‌رگریکاری به‌توانا بووه! ڕۆژنامه‌ی "توتۆ سپۆرت'ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووه، له‌کۆتا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه به‌رامبه‌ر یانه‌ی جێنه‌وا و له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆنزالۆ هیگواین، دوو به‌رگریکاری بیانکۆنێری که پێکهاتون له دانی ئالڤێس و لیۆناردۆ بونۆچی توشی پێکانی قورس هاتوون. به‌پیی سه‌رچاوه‌که، دانی ئالڤێس توشی شکانی پێی چه‌پی هاتووه و به‌هۆیه‌وه ماوه‌ی دوو تا چوار مانگ له‌یارییکردن داده‌بڕێت، هه‌روه‌ها لیۆناردۆ بونۆچی توشی لێکپچڕانی ماسولکه جوت سه‌رییه‌کانی ڕانی چه‌پی هاتووه و به‌وهۆیه‌وه مانگێک بۆ دووان دوورده‌که‌وێته‌وه، ئه‌م دوو پێکانه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ پێکانی ئه‌ندریا بارزالی و ئه‌و یاریزانه‌ش بڕیاره له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه بگه‌ڕێته‌وه نێو پێکهاته‌که. له‌سه‌ر ئاستی هیڵی هێرشبه‌ریش، گۆنزالۆ هیگواین گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر مه‌شقه ئاساییه‌کان، به‌ڵام پاولۆ دیبالا هێشتا کاتی ماوه بگه‌ڕێته‌وه نێو پێکهاته‌که.
06/05/2018
05/05/2018
22/04/2018
(تا هه‌فته‌ی ١٥) ڕیزبه‌ندی یانه و گۆڵکارانی خولی نایابی کوردستان
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure
Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved