یاریی کۆتایی دواخرا...فڕۆکه‌ی یانه‌ی چاپیکوێنسی که‌وته خواره‌وه و ته‌نها سێ یاریزان ڕزگاریان بووه!
خه‌ڵک
ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی ده‌سته‌ی
یانه‌ی چاپیکوێنسی به‌رازیلی ده‌گوێزێته‌وه له‌کۆڵۆمبیا ده‌که‌وێته خواره‌وه،
تا ئێستاش گه‌ڕان به‌دوای برینداره‌کاندا به‌رده‌وامه و ته‌نها سێ یاریزانی ئه‌و
یانه‌یه ڕزگاریان بووه!
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ
میدیاکانی کۆلۆمبیا بڵاویان کرده‌وه، ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی له بۆلیڤیاوه یاریزانانی
یانه‌ی چاپیکوینسی به‌رازیلی هه‌ڵگرتووه، له‌فڕۆکه‌خانه‌ی خوسێ ماریا کۆردۆنا به‌هۆی
خراپی که‌شوهه‌واوه که‌وتۆته خواره‌وه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان،
فڕۆکه‌که ٨١ سه‌رنشینی تێدابووه، له‌نێوانیاندا سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌ی
چاپیکوێنسی بونیان هه‌بووه و به‌ر له گه‌شته‌که چه‌ندین وێنه‌ی خۆیان
بڵاوکردۆته‌وه که لهڕێگهدابوون به‌ره‌و کۆلۆمبیا و بڕیاربوو لهفاینهڵی
"کۆپا سود ئه‌مریکا" ڕووبه‌ڕوی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ ناسیوناڵ ببنه‌وه،
تا ئه‌م ساته‌ش تیمی فریاگوزارییه‌کان له‌گه‌ڕاندان به‌دوای ته‌رمی سه‌رنیشینانی
فڕۆکه‌که به‌رده‌وامن، ته‌نها به‌رگریکارێک به‌ناوی ئالان ڕۆشێل و دوو گۆڵپارێزی ئه‌و یانه‌یه
به‌برینداری دۆزراونه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی
نه‌خۆشخانه کراون، به‌شێوه‌یه‌کی گشتیش پارێزگاری شاری لانیۆنی کۆڵۆمبی ئاشکرای
کردووه، تائێستا شه‌ش که‌س ڕزگاریان بووه
وچاره‌سه‌ریان له‌نه‌خۆشخانه بۆ ده‌کرێت.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ڕووداوه‌وه، یه‌کێتی تۆپی پیی ئه‌مریکای لاتین به‌ڕه‌سمی یاریی کۆتایی "سودئهمریکانا"ی دواخست بۆ کاتێکی دیارینه‌کراو، به‌وپێیه‌ی یه‌کێک له جه‌مسه‌ره‌کان توشی ئه‌م رووداوه هاتووه.