خه‌ڵک یه‌کسانبونی یانه‌ی به‌رشلۆنه به‌رامبه‌ر ڕیاڵ سۆسیداد و فراوانبونی خاڵه‌کانی نێوانیان له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید بۆ شه‌ش خاڵ ڕووداویکی ئاساییه، به‌ڵام له مێژووی نوێی خولی ئیسپانیا ته‌نها جارێک ڕوویداوه و له‌و وه‌رزه‌دا یانه‌ی شاهانه نازناوه‌که‌ی به‌ده‌ست هێناوه. ڕۆژنامه‌ی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی که‌ته‌لۆنی ئاشکرای کردووه، فراوانبونی ژماره‌ی خاڵه‌کانی نێوان یانه‌ی شاهانه و بلاوگرانا بۆ شه‌ش خاڵ چانسێکی مێژوویی گه‌وره‌یه بۆ زینه‌دین زێدان و به‌پێی ڕووداوه‌کانی ڕابردوو بێت، نازناوه‌که به‌جیاوازی نۆ خاڵ مسۆگه‌ر ده‌کات. به‌پێی سه‌رچاوه‌که، له وه‌رزی ٢٠١١/٢٠١٢ کاتێک جوزێ مۆرینیۆ راهێنه‌ری ڕیاڵ بوو و به‌ر له کلاسیکۆ جیاوازی خاڵه‌کانیان بۆ شه‌ش خاڵ به‌رزبۆته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مێسی و هاوه‌ڵانی توانیان له کلاسیکۆدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام دواتر به قۆناغێکی سه‌ختدا تێپه‌ڕیان کرد و چه‌ندین خاڵیان له‌ده‌ستدا، له‌کۆتاییشدا مێره‌نگی به کۆکردنه‌وه‌ی ١٠٠ خاڵ و جیاوازی نۆ خاڵ به‌سه‌ر به‌رشلۆنه‌دا سه‌رکه‌وت و نازناوی ئه‌و وه‌رزه‌ی به‌ده‌ستهێنا. له‌وه‌رزی ٢٠١١/٢٠١٢ و لهجهولهکانی ٢٨ و ٢٩ و ٣٠ ڕیاڵ مه‌درید توانی جیاوازی خاله‌کانی له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه بگه‌یه‌نێته شه‌ش خاڵ، به‌ڵام له جه‌وله‌کانی ٣٤ و ٣٥ و ٣٦ و ٣٧ به‌رشلۆنه توشی چه‌ند که‌وتنێک هات و جیاوازییه‌که بووه حه‌وت خاڵ و به‌ر له‌کۆتای خوله‌که‌ش جیاوازییه‌که بۆ نۆ خاڵ به‌رزبۆوه. به‌ڵام وه‌رزی ڕابردوو دۆخه‌که پێچه‌وانه بوو، کاتێک پێکهاته‌که‌ی زێدان ڕوویان کرده کامپ ن‌و جیاوازی نێوانیان له‌گه‌ڵ به‌رشلۆنه ١٠ خاڵ بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توانیان سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن (١ – ٢)، دواتریش هه‌وڵێکی زۆریاندا مێسی و هاوه‌ڵانی بگرنه‌وه، به‌ڵام له‌کۆتاییدا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت کوڕانی لویس ئینریکی به‌جیاوازی خاڵێک نازناوه‌که‌یان به‌ده‌ست هێنا (٩١ خاڵ به‌رامبه‌ر ٩٠ خاڵ).
06/05/2018
05/05/2018
22/04/2018
(تا هه‌فته‌ی ١٥) ڕیزبه‌ندی یانه و گۆڵکارانی خولی نایابی کوردستان
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure
Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved