ڕۆنالدۆی دیارده‌ کوشته‌ی پێکانه‌کان بوو... (٥) یاریزانه‌ شوشه‌ییه‌که‌ی تۆپی پێ

ڕۆنالدۆی دیارده‌ کوشته‌ی پێکانه‌کان بوو... (٥) یاریزانه‌ شوشه‌ییه‌که‌ی تۆپی پێ

ڕۆنالدۆی دیارده‌ کوشته‌ی پێکانه‌کان بوو... (٥) یاریزانه‌ شوشه‌ییه‌که‌ی تۆپی پێ

خه‌ڵک
له‌جیهانی تۆپی پێدا یاریزانان به‌تایبه‌ت یاریزانه‌ هونه‌رییه‌ به‌تواناکان به‌رده‌وام توشی پێکان ده‌بن و هه‌ندێجار هۆکاری به‌ به‌هێزیان و هه‌ندێجار بۆ توندوتیژی ڕکابه‌رانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.
بۆ نمونه‌: ڕیکاردۆ مۆنتیلیڤۆی ئیتاڵی یه‌کێکه‌ له‌باشترین یاریزانه‌کانی هێڵی ناوه‌ند له‌ خولی ئیتاڵیا و جیهان و له‌هه‌مان کاتدا به‌رده‌وام توشی پێکان ده‌بێت و له‌کۆتاجاردا شه‌ش مانگ له‌یاریی کردن دوورکه‌وته‌وه‌.
جگه‌ له‌م ئه‌ستێره‌ ئیتاڵییه‌، چه‌ندین یاریزانی به‌توانای تر هه‌بوون که‌ به‌هه‌مان شێوه‌ به‌ده‌ست پێکانه‌ به‌رده‌وامه‌کانه‌وه‌ ناڵاندویانه‌ و به‌ "یاریزانی شوشه‌یی" ناوده‌برێن...
1.ڕۆنالدۆ نازاریۆی "دیارده‌"

 ئه‌فسانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید و ئینته‌رمیلان ماوه‌ی پێنج وه‌رز له‌ ئیتاڵیا یارییکردووه‌ و نۆ جار توشی پێکانی درێژخایه‌ن بووه‌! هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌بووه‌ که‌ ئاستی له‌ڕکابه‌رانی زۆر به‌رزتربووه‌ و هه‌میشه‌ دوچاری لێدانی به‌هێز بۆته‌وه‌، ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می ئینته‌رمیلان دووجار به‌هی پێکانی ئه‌ژنۆیه‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ری قورسی بۆکراوه‌ و دوو وه‌رز له‌یارییکردن دابڕاوه‌.
2.ئارێن ڕۆبن

ناودارترینی یاریزانه‌ شوشه‌ییه‌کانه‌ و له‌ساڵی ٢٠٠٩وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بایرن میونشنه‌وه‌ کردووه‌، تا ئێستا نزیکه‌ی ١٥٠ یاریی له‌ده‌ستداوه‌! به‌رده‌وام توشی پێکانی ئه‌ژنۆکانی ده‌بێت و له‌کۆی نۆ وه‌رز تێکڕای دوورکه‌وتنه‌وه‌کانی دوو وه‌رزی ته‌واوه‌!
3.ئیلکای گۆندوگان

 ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی پێشتر له‌ڕیزه‌کانی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند یاریی کردووه‌، له‌ماوه‌ی یارییکردنی بۆ شێره‌کانی ڤیستیڤالیا به‌هۆی پێکانی ئه‌ژنۆیه‌وه‌ وه‌رزێک له‌یارییکردن دابڕا و به‌شداری مۆندیالی ٢٠١٤ی نه‌کرد! له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ دوچاری پێکانی پشتی هات و ٢٠٠ ڕۆژی تریش دوورکه‌وته‌وه‌، ته‌نانه‌ت کاتێک په‌یوه‌ندی به‌ پێکهاته‌که‌ی گواردیۆلاوه‌ کرد به‌ دارشه‌قه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌ره‌و مانچسته‌ر گه‌شتی ئه‌نجامدا.
4.تۆماس ڤێرمایلین

یه‌کێکه‌ له‌به‌رگریکاره‌ به‌تواناکان و به‌هۆی زۆری پێکانه‌کانیه‌وه‌ له‌ ئارسیناڵه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌رشلۆنه‌وه‌ کرد، له‌ڕیزه‌کانی بلاوگرانا نه‌یتوانی جێگه‌ی خۆی بکاته‌وه‌ و دیسانه‌وه‌ به‌هۆی پێکانه‌وه‌ ١٠٠ یاریی ته‌واوی له‌ده‌ستدا! پاشان به‌شێوه‌ی خواستن ڕوویکرده‌ یانه‌ی ڕۆما و تا ئێستاش ناوه‌ ناوه‌ دوچاری پێکان ده‌بێت و گورگه‌کانی ڕۆماش هیچ سودێکیان لێوه‌رنه‌گرتووه‌!
5.جوسێپی ڕۆسی

ئه‌م یاریزانه‌ به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریکیه‌ و بۆ ئیتاڵیا یاریی ده‌کات، له‌ماوه‌ی یارییکردنی بۆ یانه‌کانی ڤیاڕیاڵ و فیورنتینا سێجار توشی پێکانی ئه‌ژنۆ هاتووه‌، هه‌ر جارێک شه‌ش مانگ له‌یارییکردن دابڕاوه‌! به‌هۆیه‌وه‌ له‌ ٢٠١٦ له‌ فیورنتیناوه‌ ڕویکرده‌ یانه‌ی لیڤانتی و له‌وێش به‌هۆی پێکانه‌وه‌ سودی نه‌بوو، ئێستا بۆ یانه‌ی سێلتا ڤیگۆی ئیسپانی یاریی ده‌کات و نه‌ ده‌نگی هه‌یه‌ و نه‌ ڕه‌نگ، شاره‌زایان پێیان وایه‌ ڕۆسی ئه‌و یاریزانه‌یه‌ که‌ ده‌کرا ببێته‌ ئه‌فسانه‌ی ئیتاڵیا، به‌ڵام به‌هۆی پێکانه‌کانه‌وه‌ بووه‌ به‌ یاریزانه‌ شوشه‌ییه‌ بۆ سکوادرا ئازۆرا و ئه‌و یانانه‌ش که‌ یارییان بۆ ده‌کات.


28/11/2016
1663 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved