به‌ر له‌ کلاسیکۆ... بارودۆخی یاریزانه‌ پێکراوه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌

به‌ر له‌ کلاسیکۆ... بارودۆخی یاریزانه‌ پێکراوه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌

به‌ر له‌ کلاسیکۆ... بارودۆخی یاریزانه‌ پێکراوه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌

خه‌ڵک
ڕۆژنامه‌ی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی ڕاپۆرتێک له‌باره‌ی یاریزانه‌ پێکراوه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ و ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌، تیایدا بارودۆخی جه‌سته‌ییان و ئه‌گه‌ری به‌شداریکردنیان له‌و یارییه‌ مێژووییه‌ ئاشکرا ده‌کات.
به‌رشلۆنه‌
جێرارد پیکێ: به‌رگریکاره‌که‌ له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مان سیتی توشی پێکان هات و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌یارییکردن دابڕا، له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سڵتیک گه‌ڕایه‌وه‌ و شه‌وی ڕابردوو به‌رامبه‌ر ڕیاڵ سۆسیداد توشی پێکانێکی سوک بوو، به‌ڵام وا دیاره‌ پێکانه‌که‌ قورس نییه‌ و بێکێشه‌ به‌شداری کلاسیکۆ ده‌کات.
ئه‌ندرێس ئینێستا: له‌ ٢٢ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه‌ توشی پێکان بووه‌ و واده‌ی چاره‌سه‌ر له‌نێوان شه‌ش بۆ هه‌شت هه‌فته‌ بووه‌، له‌ئێستادا شه‌ش هه‌فته‌ی تێپه‌ڕاندووه‌ و به‌شداری مه‌شقه‌کانی کردۆته‌وه‌، سه‌رچاوه‌کان پێیان وایه‌ بۆ کلاسیکۆ ئاماده‌ ده‌بێت، به‌ڵام به‌شداریکردنی ئه‌گه‌رێکی لاوازه‌.
ساماوێل ئۆمتیتی: به‌رگریکاره‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌ له‌ ماسولکه‌ جوت جه‌مسه‌رییه‌کانی پشتی ڕانی توشی پێکان هاتووه‌ و واده‌ی چاره‌سه‌ری به‌ سێ هه‌فته‌ مه‌زه‌نده‌ کرا، له‌ئێستادا به‌شداری مه‌شقه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی کردۆته‌وه‌ و بۆ یاریی کلاسیکۆ ئاماده‌ ده‌بێت.
ڕیاڵ مه‌درید
گاریس به‌یل: ماوه‌ی چاره‌سه‌ری دوو مانگه‌ و به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سه‌د به‌شداری کلاسیکۆ ناکات.
تۆنی کرۆس: به‌هۆی شکانی ئێسکی قوله‌ پێیه‌وه‌ تاسه‌ره‌تای ساڵی نوێ ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌، بێگومان ئه‌م ئه‌ستێره‌ ئه‌ڵمانییه‌ش هیچ چانسێکی به‌شداریکردنی له‌ کلاسیکۆدا نییه‌.
ئه‌لڤارۆ مۆراتا: به‌هۆی پێکانی ماسولکه‌ جوت سه‌رییه‌کانی ڕانیه‌وه‌ تا دوای مۆندیالی یانه‌کان ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌، بێگومان له‌و ماوه‌یه‌دا یاریی کلاسیکۆ له‌ده‌ست ده‌دات.
کاسیمێرۆ: ماوه‌یه‌کی زۆره‌ به‌هۆی پێکانه‌وه‌ دوورکه‌وتۆته‌وه‌ و له‌ئێستادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر مه‌شقه‌ ئاساییه‌کان، ئه‌گه‌ر زۆره‌ له‌ جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر لیۆنیسا به‌شداری بکات و بۆ یاریی کلاسیکۆش چانسی به‌شداری کردنی زۆره‌.
ڕافائێل ڤاران: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی دوو یه‌که‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی له‌ده‌ستداوه و له‌کۆتا یاریی ڕیاڵ به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ خیخۆن به‌شداری نه‌کردووه‌‌، به‌ڵام هیچ پێکانێکی قورسی نییه‌ و به‌شداریکردنی له‌ کلاسیکۆ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سه‌ده‌. 


28/11/2016
2043 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved