بواتینگ پێکه‌نینی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری بایرن دێت: ڕووبه‌ڕو ڕه‌خنه‌ بگره‌

بواتینگ پێکه‌نینی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری بایرن دێت: ڕووبه‌ڕو ڕه‌خنه‌ بگره‌

بواتینگ پێکه‌نینی به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری بایرن دێت: ڕووبه‌ڕو ڕه‌خنه‌ بگره‌

خه‌ڵک
جیروم بواتینگی به‌رگریکاری به‌توانای یانه‌ی بایرن میونشن وه‌ڵامی لێدوانه‌کانی کارڵ هاینز ڕۆمه‌نیگه‌ ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ڕووبه‌رو ره‌خنه‌کانت ئاڕاسته‌ بکه‌.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ڕۆمه‌نیگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری یانه‌ی بایرن میونشن ره‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی بواتینگ کرد و ڕایگه‌یاند :" پێویسته‌ بواتینگ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆسه‌ر زه‌وی، ئه‌و ئاسته‌ی پێشکه‌شی ده‌کات هه‌رگیز له‌ئاستی یانه‌یه‌کی گه‌وره‌دا نییه‌".
له‌م باره‌یه‌وه‌ جیروم بواتینگ به‌ تۆڕی "سکای سپۆرت"ی راگه‌یاند :" ئه‌وه‌ی پێمده‌کرێت ته‌نها پێکه‌نینه‌ به‌م لێدوانه‌، بۆ جاری داهاتو باشتره‌ ڕووبه‌ڕو ڕه‌خنه‌م ئاراسته‌ بکات نه‌ک به‌وشێوه‌یه‌".
پاشان ده‌ڵێت :" من باش یاریی ناکه‌م، ڕه‌خنه‌کانیشم قبوڵه‌، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ نه‌گه‌یشتومه‌ته‌ ئه‌وپه‌ڕی توانا لیاقی و جه‌سته‌ییه‌کانم و هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ له‌ یورۆی ٢٠١٦ توشی پێکان هاتم، نه‌متوانی به‌شداری مه‌شقه‌ ئاماده‌کارییه‌کانی سه‌ره‌تای وه‌رز بکه‌م، ئه‌وه‌ی من ده‌ناسێت ده‌زانێت به‌وپه‌ڕی توانا و دڵسۆزییه‌وه‌ به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵ له‌پێناو یانه‌که‌مدا ده‌ده‌م".

به‌هۆی ئه‌م لێدوانانه‌وه‌ چاوڕێی قوڵبونه‌وه‌ی کێشه‌کانی نێوان دوو که‌سایه‌تی ناوبراو ده‌کرێت و چه‌ندین یانه‌ی ئینگلیزی له‌سوڕی چاودێریدان بۆ هه‌ر ڕووداوێکی نه‌خوازراو  و لێکجیابونه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ڕووبدات.


28/11/2016
522 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved