کاوتینیۆ ده‌یه‌وێت ببێته‌ ڕۆناڵدینیۆ... (٥) یاریزانی ناودار و پاڵه‌وانی خه‌ونه‌کانیان

کاوتینیۆ ده‌یه‌وێت ببێته‌ ڕۆناڵدینیۆ... (٥) یاریزانی ناودار و پاڵه‌وانی خه‌ونه‌کانیان

کاوتینیۆ ده‌یه‌وێت ببێته‌ ڕۆناڵدینیۆ... (٥) یاریزانی ناودار و پاڵه‌وانی خه‌ونه‌کانیان

خه‌ڵک/ به‌شی دووه‌م
هه‌ر یاریزانێک خۆی له‌خۆیدا شێوازێکی یارییکردنی تایبه‌تی هه‌یه‌ و وه‌ک خه‌ونیس حه‌ز ده‌کات شوێنگره‌وه‌ی ئه‌فسانه‌یه‌کی پێش خۆی بیت، له‌به‌شی یه‌که‌مدا باسمان له‌ پێنج اوی گه‌وره‌ کرد له‌نێوانیاندا مه‌سعود ئوزێل که‌ خه‌ونی ئه‌وه‌یه‌ ببێته‌ زێدان، یاخود هه‌ر نه‌جێت ڕێچکه‌ی ئه‌فسانه‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌ بگرێت.
له‌ به‌شی دووه‌مدا به‌هه‌مان شێوه‌ ناوی (٥) ئه‌ستێره‌ی تر ئاشکرا ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسانه‌ و یاریزانانه‌ی به‌ پاڵه‌وانی خه‌ونه‌کانیانی ده‌زانن:
1.ئه‌نخێل دی ماریا – کیلی گۆنزالێس 

 ئه‌نخێل دی ماریای ئه‌رجه‌نتینی له‌منداڵییدا ژیانێکی سه‌ختی هه‌بووه‌ و خه‌ونیشی ئه‌وه‌یه‌ ببێته‌ شوێنگره‌وه‌ی کیلی گۆنزالێسی هاونیشتیمانی که‌ به‌هه‌مان شێوه‌ چه‌پله‌ره‌ و له‌منداڵییه‌وه‌ ژیانێکی سه‌خت ژیاوه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ میدیاکانی ڕاگه‌یاندووه‌ :" ژیان و دۆخی من هه‌مان دۆخی کیلی گۆنزالێسه‌، بۆیه‌ له‌منداڵییه‌وه‌ به‌ پاڵه‌وانی خه‌ونه‌کانم زانیوه‌".
2.تۆنی کرۆس – یۆهان میکۆ

  تۆنی کروس به‌دوای ناوی ئه‌فسانه‌ییدا ناگه‌ڕیت، به‌ڵکو چه‌ندینجار دووپاتیکردۆته‌وه‌، پاڵه‌وانی خه‌ونه‌کانی یۆهان میکۆی فه‌ره‌نسییه‌ که‌ ماوه‌ی چوار وه‌رز له‌یانه‌ی ڤێرده‌ربریمه‌ن یاریی کردووه‌، به‌ڵام پێده‌چیت کرۆس زۆر له‌ میکۆ زیاتریشی تێپه‌ڕاندبێت.
3.کاوتینیۆ – ڕۆناڵدینیۆ:

 کاوتینیۆی به‌رازیلی له‌ئێستادا یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌ستێره‌ ناوداره‌کانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ و بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیش یاریی ده‌کات، بۆخۆی یاریزانێکی هونه‌ری به‌توانایه‌ بۆیه‌ ڕۆنالدینیۆی هاونیشتیمانی به‌ پاڵه‌وانی خه‌ونه‌کانی ده‌زانێت و له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت :" ڕۆناڵدینیۆی هاونیشتیمانم نمونه‌ی یاریزانی هونه‌ریی پێگه‌یشتووه‌ و گه‌یشتۆته‌ ترۆپک، هه‌میشه‌ ده‌مه‌وێت شوێن پییه‌کانی بگرمه‌به‌ر و به‌ پاڵه‌وانی خه‌ونه‌کانمم زانیوه‌".
4.پاولۆ دیبالا – لیۆنێل مێسی

  پاولۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆس له‌ڕووی هونه‌رییه‌وه‌ هه‌رگیز به‌ مێسی ناگاته‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ونی ئه‌وه‌یه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌فسانه‌ زیندووه‌که‌ بتوانێت هه‌ڵگری ئاڵای ئه‌رجه‌نتین و یانه‌که‌ی بێت، چه‌ندینجاریش به‌ میدیاکانی ڕاگه‌یاندووه‌، هه‌رنه‌بێت هه‌وڵده‌دات به‌و ڕوحیه‌ته‌ گه‌شه‌ بکات که‌ جادوگه‌ره‌که‌ی هاونیشتیمانی هه‌یه‌تی.
5.مانوێل لۆکاتێلی – ئه‌ندریا پێرلۆ و فرانچیسکۆ تۆتی

  لوکاتێلی لاوێکی به‌هره‌مه‌ندی ئیتاڵییه‌ و له‌م وه‌رزه‌ له‌ڕیزه‌کانی میلان جێگه‌ی خۆی کردۆته‌وه‌، هه‌موو خه‌ونێکیشی ئه‌وه‌یه‌ هاوشێوه‌ی دوو ئه‌فسانه‌ی پێشوی ئیتاڵیا، فرانچیسکۆ تۆتی و ئه‌ندریا پێرلۆ نازناوی مۆندیال به‌ده‌ست بهێنێت، له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت :" خۆشحاڵم و ساتێکی نایاب له‌میلان به‌سه‌ر ده‌به‌م، ده‌مه‌وێت هاوشێوه‌ی تۆتی و پێرلۆی هاونیشتیمانم بم، ده‌مه‌وێت شوێن پێیان بگرمه‌به‌ر و نازناوه‌ گه‌وره‌کان بچنمه‌وه‌".


28/11/2016
709 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved