زێدان بۆ یاریی 'کلاسیکۆ' به‌پلانێکی واقیعی گره‌و له‌سه‌ر کۆڤاسیچ ده‌کات

زێدان بۆ یاریی 'کلاسیکۆ' به‌پلانێکی واقیعی گره‌و له‌سه‌ر کۆڤاسیچ ده‌کات

زێدان بۆ یاریی 'کلاسیکۆ' به‌پلانێکی واقیعی گره‌و له‌سه‌ر کۆڤاسیچ ده‌کات

خه‌ڵک
بڕیاره‌ له‌جه‌وله‌ی داهاتوی خولی ئیسپانیا یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌درید به‌ کۆمه‌ڵێک پێکانه‌وه‌ سه‌ردانی "کامپ نو" بکات بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌رشلۆنه‌.
له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی "مارکا" بڵاویکردۆته‌وه‌، زینه‌دین زێدان که‌سێکی واقیعییه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ش بیر له‌ مێسی و هاوه‌ڵانی ده‌کاته‌وه‌، بۆیه‌ که‌سه‌ نزیکه‌کانی چه‌ند زانیارییه‌کی چاوه‌ڕوانکراویان له‌باره‌ی تاکتیک و ئاماده‌کارییه‌کانیه‌وه‌ بۆ ئه‌و یارییه‌ ئاشکرا کردووه‌، که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ ڕیتم و شێوازی ئاسایی یانه‌که‌ ده‌رناچێت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، زێدان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پشت به‌ کاسیمێرۆی به‌رازیلی نابه‌ستێت، یه‌که‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا به‌رده‌وامیی وه‌رنه‌گرتووه‌ و ماوه‌یه‌کی زۆره‌ یاریی نه‌کردووه‌، دووه‌میش له‌به‌رئه‌وه‌ی ماتیۆ کۆڤاسیچ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ هه‌لێکی زێڕینی پێبدرێت.
"مارکا" جه‌خت له‌ڕاستی زانیارییه‌کان ده‌کاته‌وه‌ و ده‌نوسێت: هاوشێوه‌ی کلاسیکۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو، زیزۆ پلانێکی واقیعی داده‌ڕێژێت که‌ ئه‌گه‌ر زۆره‌ له‌ (٤ – ٤ – ٢)، یاخود (٤ – ٣ – ٣) و به‌تاکتیکی ئاڵوگۆڕی پێگه‌کان خۆی بگرێته‌وه‌ و له‌پێکهاته‌که‌دا کۆڤاسیچ ئه‌رکی ڕاگرتن و چاودێریکردنی لیۆ مێسی پێده‌سپێردرێت، ئه‌مه‌یش هاوشێوه‌ی کلاسیکۆی وه‌رزی ڕابردووه‌ که‌ کاسیمیڕۆی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ خسته‌ ناو پێکهاته‌که‌یی و توانی سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت.
کۆڤاسیچی کرواتی وه‌رزی ڕابردوو له‌ئینته‌رمیلانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی شاهانه‌وه‌ کرد، ئه‌م ئه‌ستێره‌ ٢٢ ساڵه‌ سودی له‌پێکانی کاسیمیرۆ و تۆنی کرۆس وه‌رگرتووه‌ و له‌ئێستادا یه‌کێکه‌ له‌ جۆکه‌ره‌کانی پێکهاته‌ی سه‌رده‌می زێدان، به‌تایبه‌ت له‌کۆتا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کاندا.


28/11/2016
1231 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved