گریزمان به‌ سیمیۆنیه‌وه‌ گرێدراوه‌... ئه‌گه‌ر بڕوات په‌یوه‌ندی به‌ چ یانه‌یه‌که‌وه‌ ده‌کات؟...

گریزمان به‌ سیمیۆنیه‌وه‌ گرێدراوه‌... ئه‌گه‌ر بڕوات په‌یوه‌ندی به‌ چ یانه‌یه‌که‌وه‌ ده‌کات؟...

گریزمان به‌ سیمیۆنیه‌وه‌ گرێدراوه‌... ئه‌گه‌ر بڕوات په‌یوه‌ندی به‌ چ یانه‌یه‌که‌وه‌ ده‌کات؟...

خه‌ڵک
ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ره‌نسی داهاتوی خۆی به‌ دیێگۆ سیمیۆنییه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و له‌هه‌مان کاتیشدا حه‌زی به‌ مانه‌وه‌یه‌ له‌ڕیزه‌کانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید.
ئه‌ستێره‌ فه‌ره‌نسییه‌که‌ له‌ چاوپێکه‌وتنێکدا به‌ "فرانس فوتباڵ"ی ڕاگه‌یاندووه‌ :" وه‌رزی رابردوو ده‌نگۆی ڕۆیشتنی دیێگۆ سیمیۆنی بلاوبۆوه‌، بۆیه‌ به‌په‌له‌ په‌یوه‌ندیم پێوه‌کرد و ئه‌ویش دووپاتیکرده‌وه‌، له‌ ئه‌تله‌تیکۆ ناڕوات، له‌وکاته‌دا زۆر خه‌مباربووم، دوودڵ بوم له‌داهاتوی خۆم و بیرم له‌وه‌کرده‌وه‌ ئه‌تله‌تیکۆ به‌جێبهێڵم، چونکه‌ سیمیۆنی هانده‌ری ڕاسته‌قینه‌ و هاوکاری سه‌رکه‌وتنه‌کانمه‌".
پاشان ده‌ڵێت :" من حه‌ز ده‌که‌م له‌یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید به‌رده‌وامی به‌ یارییکردن بده‌م و هه‌رگیز حه‌زم به‌وه‌ نییه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ خولی فه‌ره‌نسی، ڕاسته‌ پاریس سان جێرمان یانه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ و پڕۆژه‌یه‌کی باشیشی هه‌یه‌، به‌ڵام من حه‌زم به‌گه‌ڕانه‌وه‌ نییه‌، پێموابێت ئه‌گه‌ر له‌ ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید بڕۆم ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ خولی ئینگلزییه‌وه‌ ده‌که‌م".
گریزمان هه‌ر له‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا باسی په‌یوه‌ندییه‌ توندوتۆڵه‌که‌ی ده‌کات له‌گه‌ڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و یاریزانانی ڕیاڵ مه‌درید، به‌ڵام ئاماده‌ش نییه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی شاهانه‌وه‌ بکات و هۆکاره‌که‌ش بۆ ڕێکه‌وتنێکی نهێنێ نێوان دوو یانه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ی مه‌درید ده‌گێڕێته‌وه‌، که‌ به‌هۆیه‌وه‌ هیچ یاریزانێک ناتوانێت له‌نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه‌ ئاڵوگۆڕ بکات.


28/11/2016
562 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved