ڕۆزبێرگی ئه‌ڵمانی به‌جیاوازی(٥ خاڵ) نازناوی پاڵه‌وانی جیهانی به‌ده‌ست هێنا

ڕۆزبێرگی ئه‌ڵمانی به‌جیاوازی(٥ خاڵ) نازناوی پاڵه‌وانی جیهانی به‌ده‌ست هێنا

ڕۆزبێرگی ئه‌ڵمانی به‌جیاوازی(٥ خاڵ) نازناوی پاڵه‌وانی جیهانی به‌ده‌ست هێنا

خه‌ڵک
شه‌وی ڕابردوو کۆتا پێشبڕکێ و جه‌وله‌ی "فۆرمولا وه‌ن" ئه‌نجامدرا و تیایدا لویس هامیڵتۆنی به‌ریتانی پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام به‌پێی کۆی خاڵه‌کان نیکۆ ڕۆزبێرگ نازناوی پاڵه‌وانی جیهانی به‌ده‌ست هێنا.
لویس هامیڵتۆنی به‌ریتانی شۆفێری تیمی مێرسیدس له‌ پێشبڕکێی کۆتاییدا "ئه‌بو زه‌بی جی پی" له‌پێگه‌ی یه‌که‌مه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد و توانیشی به‌پله‌ی یه‌که‌م کۆتایی به‌پێشبڕکێکه‌ بهێنێت، له‌هه‌مان کاتدا نیکۆ ڕۆزبێرگی ئه‌ڵمانی شۆفێری هه‌مان تیم توانی پله‌ی دووه‌م مسۆگه‌ر بکات و به‌پێی کۆی خاڵه‌کان به‌درێژایی وه‌رز سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و بۆجاری یه‌که‌م له‌ژیانییدا بووه‌ پاڵه‌وانی جیهان.


کۆی خاڵه‌کانی نیکۆ ڕۆبێرگ گه‌یشته‌ ٣٨٥ خاڵ و هامیڵتۆن ٣٨٠ خاڵی کۆکرده‌وه‌، ئه‌وه‌ی سه‌یربوو هامیڵتۆن به‌درێژایی وه‌ز پله‌ی یه‌که‌می له‌ ١٠ پێشبڕکێ به‌ده‌ست هێناوه‌ و ڕۆزبێرگ نۆ پێشبڕکێ براوه‌ بووه‌، به‌ڵام له‌ زۆرینه‌ی ئه‌و پێشبڕکێکانه‌ی ڕۆزبێرگ پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ توانیویه‌تی له‌پله‌کانی دووه‌م و سێیه‌مدا خۆی بگرێته‌وه‌.
له‌سه‌ر ئاستی تیمه‌ وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانیش، تیمی مێرسیدس به‌جیاوازییه‌کی زۆره‌وه‌ توانیویه‌تی پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بهێنێت و پێشی ڕید بول و فێراری بداته‌وه‌.

ئه‌نجامی کۆتایی پێشبڕکێی ئه‌بو زه‌بی:


28/11/2016
283 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved