پێکانی سه‌ڵاح به‌وشێوه‌یه نییه و ڕه‌نگه له مۆندیالی ٢٠١٨ به‌شداری نه‌کات !
خه‌ڵک
موحه‌مه‌د
سه‌ڵاحی میسڕی کاتی زیاتری پێویسته بۆ گه‌ڕانه‌وه له‌و
پێکانه‌ی له‌یاریی کۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان
توشی هاتووه، ئه‌گه‌ریش
زۆره به‌شداری مۆندیال نه‌کات.
ڕۆژنامه‌ی
"لیکیپ"ی فه‌ره‌نسی ئاشکرای کردووه، موحه‌مه‌د
سه‌ڵاح له‌شانی چه‌پیدا توشی پێکان هاتووه و پێشوه‌خت
ده‌سته‌ی پزیشکی لیڤه‌رپوڵ و هه‌ڵبژارده‌ی
میسڕ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دیاری کردووه، به‌ڵام
ڕاستی ئه‌وه‌یه که ناچاره ماوه‌ی
سێ هه‌فته بۆ مانگێکی ته‌واو
چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.
ڕۆژنامه‌که چاوپێکه‌وتنێکی
له‌گه‌ڵ ڕۆبین بۆنی ڕاهێنه‌ری
جه‌سته‌یی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی پزیشکی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ
ئه‌نجامداوه، تیایدا ناوبراو ده‌ڵێت
:" ماوه‌ی چاره‌سه‌رو حه‌وانه‌وه‌ی سه‌ڵاح سێ هه‌فته بۆ مانگێکه، به‌ڵام
ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌و ماوه‌یه‌که کورت بکه‌ینه‌وه و کاری
زیاتر ئه‌نجام بده‌ین، یاریزانه‌که زۆر خه‌مبار
بوو به‌م پێکانه، به‌تایبه‌ت
دوای ئه‌وه‌ی زانی واده‌ی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی چه‌نده، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ئامانجی سه‌ره‌کی
ئێمه ئه‌وه‌یه زووتر له‌وکاته ئاماده‌ی
بکه‌ین".
به‌پێی
زانیارییه به‌ده‌ستهاتوه‌کان،
سه‌ڵاح له ٢٤/٦ له‌ڕووی
جه‌سته‌ییه‌وه ئاماده ده‌بێت
و ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو یاریگاکان، به‌ڵام
به‌ر له‌و واده‌یه هه‌ڵبژارده‌ی
میسر له‌قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی
ئۆرۆگوای، روسیا، سعودیه ئه‌نجام
ده‌دات، ئه‌گه‌ر "به‌چکه فرعه‌ونه‌کان"
له‌و ڕووبهڕوبونهوانهدا سه‌رکه‌وتو نه‌بن ئه‌وا سه‌لاح کۆتایی هاتووه، ئه‌گه‌ریش
سه‌رکه‌وتو بن بێگومان له‌قۆناغی
(١٦)دا فریای ململانێکان ده‌که‌وێت.