تۆتنهام نرخی مایسترۆی دیاری کرد و پلان (B) به‌رشلۆنه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌‌ !

تۆتنهام نرخی مایسترۆی دیاری کرد و پلان (B) به‌رشلۆنه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌‌ !

تۆتنهام نرخی مایسترۆی دیاری کرد و پلان (B) به‌رشلۆنه‌ ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌‌ !

خه‌ڵک
ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌میریکاتۆی هاوینه‌دا پلانی دارشتووه‌ هه‌وڵه‌کانی بۆ گواستنه‌وه‌ی کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی تۆتنهام ده‌ست پێبکات، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ له‌نده‌نیه‌ زه‌به‌لاحه‌که‌ داوای پاره‌ی خه‌یاڵیی ده‌کات.

پۆرتاڵی "دۆن بالۆن"ی ئیسپانی ئاشکرای کردووه‌، له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٨دا به‌رشلۆنه‌ پلانی داڕشتووه‌ دوو بۆندی گه‌وره‌ ئیمزا بکات، یه‌که‌میان ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ره‌نسی و دووه‌میشیان کریستیان ئیریکسنی دانیماریکیه‌، پێشوه‌ختیش ده‌زانن نرخی "گریزۆ" ده‌گاته‌ سنوری ١٠٠ ملیۆن یورۆ به‌وپێیه‌ی نرخی شکاندنی بۆنده‌که‌ی به‌وشێوه‌یه‌ مه‌زه‌نده‌ کراوه‌، به‌ڵام کێشه‌یان له‌ نرخی مایسترۆ دانیمارکیه‌که‌دا بۆ دروست ده‌بێت که‌ ئیداره‌ی تۆتنهام له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی پۆچیتینۆی ڕاهێنه‌ر ئاماده‌ نین‌ ده‌ستبه‌رداری بن.


به‌پێی زانیارییه‌کان، یانه‌ی "که‌ڵه‌شێره‌ ڕومیه‌کان" وه‌ڵامی جوسێپ ماریا بارتومیۆ و هاوه‌ڵانیان داوه‌ته‌وه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ به‌ که‌متر له‌ (١٠٠ ملیۆن یورۆ) ئاماده‌نین ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌که‌یان بن، ئه‌و نرخه‌ش دوو هێنده‌ی کۆی نرخی ئه‌ستێره‌یه‌کی وه‌ک لوکا مۆدریچ ده‌کات.

لێره‌وه‌ ئیداره‌ی بارسا بڕیاریانداوه‌ ناوی ئه‌ندرێ گۆمێز تێهه‌ڵکێشی گفتوگۆکان بکه‌ن و به‌وشێوه‌یه‌ نرخی یاریزانه‌که‌ی تۆتنهام که‌م ده‌که‌نه‌وه‌.


30/05/2018
1858 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved