لیڤه‌رپوڵ به‌فه‌رمی یه‌که‌م بۆندی هاوینه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌کی به‌رازیلی ئیمزا کرد

لیڤه‌رپوڵ به‌فه‌رمی یه‌که‌م بۆندی هاوینه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌کی به‌رازیلی ئیمزا کرد

لیڤه‌رپوڵ به‌فه‌رمی یه‌که‌م بۆندی هاوینه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌کی به‌رازیلی ئیمزا کرد

خه‌ڵک
دوای شکستهێنان له‌ فاینه‌ڵی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی ئینگلیزی به‌فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌کی یانه‌ی مۆناکۆی ئاشکرا کرد.

به‌پێی به‌یانێک که‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی لیڤه‌رپوڵه‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، یانه‌که‌ به‌فه‌رمی بۆندی له‌گه‌ڵ فابینیۆی به‌رازیلی ئه‌ستێره‌ی پێشوی یانه‌ی مۆناکۆ ئیمزا کردووه‌، ئه‌م یاریزانه‌ش سودی وه‌رزشیی ده‌بێت له‌پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کانی هێڵی به‌رگری و ناوه‌ند، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماژه‌ به‌ ورده‌کاری بۆنده‌که‌ی نه‌کراوه‌ له‌ڕووی نرخو موچه‌ و ئیمتیازاته‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ فابینیۆ ڕایگه‌یاندووه‌ :" به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ ده‌که‌م، په‌یوه‌ندیکردن به‌ یانه‌یه‌کی زه‌به‌لاحه‌وه‌ هه‌میشه‌ خه‌ونی من بووه‌، ژێرخانی وه‌رزشی لیڤه‌رپوڵ به‌ڕاستی سه‌رسامکه‌ره‌، بێگومان یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک لیڤه‌رپوڵ داوات بکات گواستنه‌وه‌ت ئاسان ده‌بێت و هێنده‌ پێویستی به‌ بیرکردنه‌وه‌ نییه‌، به‌ش به‌حاڵی خۆم هه‌وڵمدا به‌خێراترین ماوه‌ بۆنده‌که‌م ئیمزا بکرێت".


هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :" هه‌وڵده‌ده‌م لێره‌ مێژوویه‌ک تۆمار بکه‌م، هیوادارام وه‌ک که‌سی خۆم یاریده‌ده‌ری پێکهاته‌که‌ بم بۆ چنینه‌وه‌ی چه‌ندین نازناو".

فابینیۆی ٢٤ ساڵ یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌ستێره‌ به‌تواناکانی به‌رازیل، وه‌رزێک له‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدیاریی کردووه‌ و له‌ساڵی ٢٠١٣وه‌ په‌یوه‌ندیکردووه‌ به‌ مۆناکۆوه‌، یه‌کێکه‌ له‌ئه‌ستێره‌ به‌تواناکانی ئه‌و یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌ و له‌هه‌ردوو پێگه‌ی به‌رگری باڵی ڕاست و ناوه‌ندی به‌رگری ده‌توانێت یاریی بکات.


29/05/2018
1237 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved