به‌رشلۆنه‌ هه‌نگاوێکی تر له‌ گریزمان هاتۆته‌ پێش و له‌حاڵه‌تی شکستهێناندا پلانی (B) ئاماده‌یه‌

به‌رشلۆنه‌ هه‌نگاوێکی تر له‌ گریزمان هاتۆته‌ پێش و له‌حاڵه‌تی شکستهێناندا پلانی (B) ئاماده‌یه‌

به‌رشلۆنه‌ هه‌نگاوێکی تر له‌ گریزمان هاتۆته‌ پێش و له‌حاڵه‌تی شکستهێناندا پلانی (B) ئاماده‌یه‌

خه‌ڵک
ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ هه‌نگاوێکی تر له‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌نتوان گریزمانی فه‌ره‌نسی نزیکبۆته‌وه‌، له‌هه‌مان کاتیشدا ئاماده‌کارییان کردووه‌ بۆ هه‌ر حاڵه‌تێکی نه‌خوازراو.

ڕۆژنامه‌ی "سپۆرت"ی ئیسپانی له‌ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا ئاماژه‌ی به‌ جموجۆڵێکی به‌هێزی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ کردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٨، که‌ ئه‌ویش له‌ پێشکه‌شکردنی بری (١٠٠) ملیۆن یورۆی نرخی شکاندنی بۆندی گریزماندا خۆی ده‌گرێته‌وه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ ئه‌نتوان گریزمان گه‌یشتۆته‌ ئه‌نجام و ڕێکه‌وتنی کۆتایی له‌نێوانیاندا کراوه‌ (گریزمان و به‌رشلۆنه‌)، به‌پێی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ش هێرشبه‌ره‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌ بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌وه‌ ده‌کات، له‌و ماوه‌یه‌دا هاوشێوه‌ی مێسی و سوارێز ده‌بێته‌ خاوه‌ن به‌رزترین موچه‌، هه‌روه‌ها له‌ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی یاریی ده‌کات و هه‌ڵگری درێسی ژماره‌ (٧) ده‌بێت.


"سپۆرت" نوسیویه‌تی، ئیداره‌ی بارسا پلانی یه‌ده‌گیان داڕشتووه‌ ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بێتو له‌گواستنه‌وه‌ی گریزماندا شکست بهێنن و نه‌توانن قه‌ناعه‌ت به‌ ئیداره‌ی ئه‌تله‌تیکۆ بکه‌ن، پلانی یه‌ده‌گ بریتیه‌ له‌ جوڵاندنی سه‌حنی داواکاریه‌کان له‌ گریزمانه‌وه‌ بۆ کریستیان ئیریکسنی دانیمارکی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی تۆتنهام، واتا پلانی گواستنه‌وه‌که‌ له‌ پێگه‌ی هێرشبه‌ره‌وه‌ ده‌بێته‌ دابینکردنی ناوه‌ندسازێکی مایسترۆی به‌توانا.


29/05/2018
1395 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved