(به‌وێنه) کاریۆس هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره و به‌چاوی خه‌واڵو و ده‌رونێکی ڕوخاوه‌وه لیڤه‌رپوڵی به‌جێهێشت !
خه‌ڵک
سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنی کرد و دانی به‌هه‌ڵه‌کانی
خۆیدا نا، لۆریس کاریۆسی گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانی له‌لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی
کوشتنی لێکراوه.
له‌یاریی
کۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی
ئه‌وروپا که دوو شه‌و
له‌مه‌وبه‌ر له کیێڤی پایته‌ختی
ئۆکرانیا ئه‌نجامدرا، لۆریس کاریۆسی گۆلپارێزی یانه‌ی
لیڤه‌رپوڵ دوو هه‌ڵه‌ی کوشنده‌ی کرد و به‌هۆیه‌وه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید
ئه‌نجامی (١ – ١)ی گه‌یانده (٣ – ١)، به‌وهۆیه‌شه‌وه زۆرینه‌ی
شاره‌زایان هۆکاری شکسته‌که‌یان
خسته ئه‌ستۆی گۆڵپارێزه ٢٤ساڵهکه.
ڕۆژنامه‌ی
"تێلیگراف"ی به‌ریتانی له‌م باره‌یه‌وه نوسیویه‌تی:
هه‌ڵه‌کانی کاریۆس به‌ئاسانی له‌لایه‌ن
هانده‌رانی لیڤه‌رپوڵه‌وه هه‌رس ناکرێت، بۆیه به‌چه‌ندین
شێوه نامه‌ی هه‌ڕه‌شه و کوشتنیان بۆ ناردووه، به‌وهۆیه‌شه‌وه پۆلیسی
مێرسیساید که‌یسێکی لێکۆڵینه‌وه‌ی
له‌و هه‌ڕه‌شانه کردۆته‌وه له‌به‌یانێکدا
ئاشکاریان کردووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
ئاسانکاری بۆ که‌سانی تۆمه‌تبار ناکه‌ن و به‌جدی له که‌یسه‌که ده‌ڕوانن.
کاریۆس له‌تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه دان به‌شکستی
خۆیدا ده‌نێت و ته‌نانه‌ت نوسیویه‌تی: له‌شه‌وی یارییه‌که‌وه تائێستا خه‌و
نه‌چۆته چاوانم، داوای لێبوردنتان لێده‌که‌م،
له‌یاریزانان، هانده‌ران، ده‌سته‌ی
هونه‌ری، ده‌زانم من هۆکاری شکسته‌که بووم.
له‌لایه‌کی
تره‌وه ڕۆژنامه‌ی
"ده‌یلی مه‌یڵ" به‌وێنه‌وه بڵاویکردۆته‌وه، گۆڵپارێزی
ناوبراو دوای گه‌ڕانه‌وه له کیێڤ ڕاسته‌وخۆ
له فڕۆکه‌خانه‌ی مانچسته‌ره‌وه گه‌شتی کردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی
ئینگلته‌را و دیارنییه به‌تایبه‌ت
ڕوویکردۆته کوێ.