ده‌سته‌ی پزیشکی میسڕ و ئیسپانیا له‌باره‌ی موحه‌مه‌د سه‌ڵاح و کارڤاخاله‌وه بڕیاریاندا
خه‌ڵک
هه‌ردوو
ده‌سته‌ی پزیشکی هه‌ڵبژارده‌کانی میسڕ و ئیسپانیا ڕێگه‌یان
به موحه‌مه‌د سه‌لاح و دانی کارڤاخال دا به‌شداری
مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیا بکه‌ن.
ڕۆژنامه‌کانی
"مارکا و زه سه‌ن" ئاشکرایان
کردووه، ده‌سته‌ی پزیشکی هه‌ڵبژارده‌کانی میسڕ و ئیسپانیا دوای ئه‌نجامدانی
پشکنینی پزیشکی ورد بۆ دوو پێکراوی یاریی کۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان
"سه‌ڵاح و کارڤاخال"، بۆیان ده‌رده‌که‌وتووه که پێکانه‌کان
زۆر قورس نین و هه‌ردوو ناوبراو ده‌توانن به‌شداری
چالاکیه‌کانی مۆندیال بکه‌ن.
موحه‌مه‌د
سه‌ڵاح: به‌پێی پشکنینه‌کان ده‌رکه‌وتووه که ئێسکی شانی
نه شکاوه و نه ده‌رچووه، به‌ڵکو
دووچاری ڕوشانی جومگه‌یی هاتووه و ئه‌و جۆره پێکانه‌ش
پێویستی به دوو هه‌فته حه‌وانه‌وه و چاره‌سه‌ر
ده‌بێت، ده‌سته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی میسر له‌و واده‌یه‌دا ئاماده‌کاریه‌کان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌هۆیه‌وه یاریزانه ناوداره‌که‌ی
لیڤه‌رپوڵ چه‌ند ڕۆژێک له ئاماده‌کارییه جه‌سته‌ییه‌کان
دواده‌که‌وێت، ئه‌وه‌ش واده‌کات ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یه‌که‌م به‌رامبه‌ر ئۆرۆگوای له‌ده‌ست
بدات.
دانی کارڤاخال: دوای پشکنینه پزیشکیه‌کان
ده‌رکه‌وتووه که دووچاری
بچڕانی به‌سته‌رێکی قاچی ڕاستی هاتووه و به‌هۆیه‌وه ماوه‌ی
دوو تا سێ هه‌فته له‌یارییکردن داده‌بڕێت،
به‌م هۆیه‌وه جولیان لوپێتیگی ڕاهێنه‌ری
ئیسپانیا بڕیاریداوه له‌ماوه‌ی
١٩ ڕۆژی داهاتودا چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رگریکاره مه‌دریدیه‌که بکات و به‌هیچ
شێوه‌یه‌ک بڕیاری دوورخستنه‌وه‌یی
نه‌داوه.