'خانمه‌ پیره‌که'‌ عاشقی ئیکاردی بووه‌ و سپالێتی ده‌ڵێت: ناتوانین به‌ ئینته‌ره‌وه‌ بیبه‌ستینه‌وه‌

'خانمه‌ پیره‌که'‌ عاشقی ئیکاردی بووه‌ و سپالێتی ده‌ڵێت: ناتوانین به‌ ئینته‌ره‌وه‌ بیبه‌ستینه‌وه‌

'خانمه‌ پیره‌که'‌ عاشقی ئیکاردی بووه‌ و سپالێتی ده‌ڵێت: ناتوانین به‌ ئینته‌ره‌وه‌ بیبه‌ستینه‌وه‌

خه‌ڵک
ئیداره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی پلانی داڕشتووه له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٨دا بۆند پێشکه‌شی ماورۆ ئیکاردی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمیلان بکات.

به‌شی ئیتاڵی ماڵپه‌ڕی "گۆڵ" ئاشکرای کردووه‌، ئیداره‌ی یانه‌ی "خانمه‌ پیره‌که‌"ی ئیتاڵیا بیری له‌ موفاجه‌ئه‌یه‌کی گه‌وره‌ کردۆته‌وه‌ و بڕیاریانداوه‌ له‌گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی ٢٠١٨دا بۆند پیشکه‌شی ماورۆ ئیکاردی ئه‌رجه‌نتینی بکه‌ن.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، یانه‌ی یوڤانتۆس ئاماده‌یه‌ ئیکاردی له‌ ئینته‌رمیلانه‌وه‌ په‌لکێش بکات و بڕی پاره‌ی داواکراو بۆ گواستنه‌وه‌ی پێشکه‌ش بکات ک ده‌گاته‌ سنوری (١٠٠) ملیۆن یورۆ، به‌ڵام کێشه‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ له‌بۆندی ئیمزاکراوی نێوان هێرشبه‌ره‌که‌ و "ماره‌ شینه‌کان" وه‌ک مه‌رج دانراوه‌ که‌ نابێت له‌دوای "نێراتزۆری" په‌یوه‌ندی به‌هیچ یانه‌یه‌کی ئیتاڵیه‌وه‌ بکات.

سه‌رباری ئه‌م زانیاریانه‌ش، لوچیانۆ سپالێتی ڕاهێنه‌ری ئینته‌رمیلان به‌ "سکای سپۆرت"ی ڕاگه‌یاندووه‌ :" له‌گه‌ڵ ئیکاردی قسه‌م کردووه‌ و وه‌ک هه‌میشه‌ مانه‌وه‌ی له‌ڕیزه‌کانی ئینته‌ر دووپاتکردۆته‌وه‌، له‌ڕاستیدا ئه‌و هێرشبه‌ره‌ هه‌میشه‌ به‌وشێوه‌یه‌ بیر ده‌کاته‌وه‌ و لێره‌ خۆشحاڵه‌، به‌ڵام هه‌ندێک یانه‌ بونیان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت یاریزانێک بکڕن ده‌یکڕن، ئه‌مڕۆ ده‌ڵێیت ده‌مێنه‌وه‌ و خۆشحاڵم، ڕۆژی دواتر بۆندیان له‌گه‌ڵدا ئیمزاکردویت و ته‌واوی بۆچونه‌کانت پێچه‌وانه‌ بونه‌ته‌وه‌ و وات لێده‌که‌ن خۆشحاڵ بیت".


ڕاهێنه‌ره‌ ئیتاڵییه‌که‌ له‌کۆتاییدا په‌یامێک ئاڕاسته‌ی ئیداره‌ی ئینته‌ر ده‌کات و ده‌ڵێت :" پێویسته‌ ئاماده‌بین بۆ هه‌ر پێشهاتێک، هه‌رچه‌نده‌ تائێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ ڕۆیشتنی ئیکاردی له‌ئارادا نییه‌".


28/05/2018
1946 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved