په‌ناڵتی بوو یان نا؟ کۆلینا مه‌سه‌له‌ی په‌ناڵتیه‌که‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رامبه‌ر یوڤانتۆسی زیندوکرده‌وه‌...

په‌ناڵتی بوو یان نا؟ کۆلینا مه‌سه‌له‌ی په‌ناڵتیه‌که‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رامبه‌ر یوڤانتۆسی زیندوکرده‌وه‌...

په‌ناڵتی بوو یان نا؟ کۆلینا مه‌سه‌له‌ی په‌ناڵتیه‌که‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رامبه‌ر یوڤانتۆسی زیندوکرده‌وه‌...

خه‌ڵک
سه‌باره‌ت به‌و په‌ناڵتیه‌ی بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌سه‌ر یانه‌ی یوڤانتۆس هه‌ژماری کردووه‌، پیێر لویجی کۆلینای ئیتاڵی پاڵپشتی ته‌واوی مایکڵ ئۆلیڤێری ناوبژیوانی ئینگلیزی ده‌کات.

کۆلینای سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی سه‌ر به‌یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا (یوێفا)، له‌چاوپێکه‌وتنێکدا به‌ "ده‌یلی تێلیگراف"ی به‌ریتانی ڕاگه‌یاندووه‌ :" په‌ناڵتیه‌که‌ یاسایی بوو، ناوبژیوان دوای ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌ی بینی و لێکدانه‌وه‌ی بۆ کرد‌ پاشان بڕیاریدا".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :" له‌باره‌ی مایکڵ ئۆلیڤێری ناوبژیوانی ئینگلیزییه‌وه‌ یه‌ک وشه‌ی زیاده‌ ناڵێم، چونکه‌ ناوبراو پێش ئه‌و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌‌ ١٩٩ یاریی خولی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌بردووه‌، به‌ڵام من به‌درێژایی ته‌مه‌نی وه‌رزشییم ته‌نها ٢٤٠ یارییم له‌خولی ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌بردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌ئاشکرا ده‌ریده‌خات که‌ ئه‌زمونێکی زۆری هه‌یه‌ و له‌نێو یاریگادا ده‌زانێت چۆن و که‌ی بڕیار ده‌دات".


کۆلینا به‌باشترین ناوبژیوان ناسراوه‌ له‌مێژووی تۆپی پێدا و به‌ "ناوبژیوانه‌ که‌چه‌ڵه‌که‌" ناوی ده‌رکردبوو، حاڵی حازر سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌وروپایه‌ و دژی ئه‌وه‌یه‌ له‌ئێستادا ته‌کنه‌لۆجیای (ڤار) له‌نێو یاریگا ئه‌وروپیه‌کاندا به‌کار بهێنرێت.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌ له‌ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی تێلیگرافه‌وه‌....

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی گۆڵی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌...

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌ له‌ ماڵپه‌ڕی فوتباڵ ئیتاڵیاوه‌....


28/05/2018
4503 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved