مۆرینیۆ به‌هه‌موو هێزی خۆیه‌وه‌ ڕووده‌کاته‌ ئیتاڵیا و گواستنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌دات

مۆرینیۆ به‌هه‌موو هێزی خۆیه‌وه‌ ڕووده‌کاته‌ ئیتاڵیا و گواستنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌دات

مۆرینیۆ به‌هه‌موو هێزی خۆیه‌وه‌ ڕووده‌کاته‌ ئیتاڵیا و گواستنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌دات

خه‌ڵک
جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد چاوی بڕیوه‌ته‌ یه‌کێک له‌ گه‌وهه‌ره‌کانی خولی ئیتاڵیا "سیریا ئه‌ی".

ماڵپه‌ڕی "مانچسته‌ر ئیڤینینگ نیوز"ی به‌ریتانی له‌زاری سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، جوزێ مۆرینیۆ خه‌ون به‌ سێرجی میلینکۆڤیچ ساڤیچی سڕبی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی هه‌ڵۆکانی پایته‌ختی ئیتاڵیاوه‌ ده‌بینێت "لازیۆ"، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌رگای گفتوگۆی به‌ڕووی یانه‌ شینه‌ ئاسمانیه‌که‌دا کردۆته‌وه‌ و مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌که‌ نزیکی ١٠٠ ملیۆن یورۆ بۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ ئاماژه‌ی کردووه‌، مۆرینیۆ ده‌یه‌ویت به‌هه‌ر نرخ و شێوازێک بێت ئه‌م ئه‌ستێره‌ ئیسپانی – سڕبیه‌ دابین بکات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تا سنوری (١١٠ ملیۆن یورۆ) ئاماده‌یه‌ ئۆفه‌ر پێشکه‌شی یانه‌ ئیتاڵیه‌که‌ بکات.


ساڤیچ لاوێکی به‌هره‌مه‌ندی ٢٣ ساڵه‌ و له‌ لیێدا – ئیسپانیا له‌دایک بووه‌، دایک و باوکی سڕبین و هه‌ردوکیان یاریزانی تۆپی پێ بوون، ڤانیای برای گۆڵپارێزی یانه‌ی تۆرینۆی ئیتاڵیه‌، بۆخۆیشی ئه‌ستێره‌ی هیڵی ناوه‌ندی لازیۆی ئیتاڵیه‌ و شاره‌زایانی تۆپی پێی ئیتاڵیا پێیان وایه‌ داهاتویه‌کی پرشنگداری هه‌یه‌، هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ جگه‌ له‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد یانه‌کانی مانچسته‌ر سیتی و پاریس سانت جێرمان و یوڤانتۆس ئۆفه‌ریان پێشکه‌ش کردووه‌.


27/05/2018
2480 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved