شه‌وی ڕابردو فلۆرنتینۆ پێرێز ده‌رگای دوو ئه‌ستێره‌ی ریاڵ مه‌دریدی به‌ڕوی لیڤه‌رپوڵدا داخست !
خه‌ڵک
به‌ده‌ر
له‌وه‌ی له‌یاریی کۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌کان
به‌رامبه‌ر ڕیاڵ مه‌درید دۆڕاندنیان تۆمار کرد، ئیداره‌ی
یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ له کۆبونه‌وه‌یه‌کی
داخراو و تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی
یاریزانانیشدا به‌رامبه‌ر به‌رپرسانی شاهانه شکستیان
هێنا!
پۆرتاڵی "دۆن
بالۆن"ی ئیسپانی ئاشکرای کردووه، شه‌وی ڕابردوو جگه له شکستی ئه‌نجامی
یاریی کۆتایی، ئیداره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی
لوکاس ڤاسکێز له مه‌دریده‌وه بۆ لیڤه‌رپوڵ
کۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ فلۆرنتینۆ پێریزی سه‌رۆکی
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئه‌نجامداوه، به‌ڵام پێرێز به‌هه‌موو
شێوه‌یه‌ک ده‌رگای به‌ڕوودا داخستون و ته‌ئکیدی
کردۆته‌وه، ئه‌ستێره لاوه‌که بۆ فرۆشتن
نییه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناخرێته لیستی یاریزانه ڕۆیشتووهکانهوه.
هه‌روه‌ها
سه‌باره‌ت به مارکۆ ئاسینسیۆ دووباره هه‌مان وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش
بۆ یۆرگن کلۆپ و هاوڕێیانی لێدانێکی تر بووه، به‌وپێیه‌ی
ڕاهێنه‌ره ئه‌ڵمانیه‌که له‌پلانیدا
بووه وه‌رزی داهاتو وه‌ک شوێنگره‌وه‌ی
فیلیپی کۆتینیۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
لوکاس ڤاسکیز، یاخود مارکۆ ئاسینسیۆ بکات.
لوکاس ڤاسکێزی ته‌مه‌ن
٢٦ ساڵ یه‌کێکه له ئه‌ستێره کاریگه‌ره‌کان
له‌پێکهاته‌ی زینه‌دین زێدان، له‌م وه‌رزه‌دا
له‌چه‌ندین رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌هێزدا به‌شداری کردووه و وه‌ک
یه‌کێک له یه‌ده‌گه‌کانی
یانه ڕۆڵی کاریگه‌ری گێڕاوه، یاریزانه‌که له‌پێگه‌ی خۆی ڕازییه و هیچ گله‌ییه‌کی
له‌ئیداره و ڕاهێنه‌ره‌که‌ی
نییه، بۆیه مه‌حاڵه به‌وشێوه‌یه هیچ یانه‌یه‌کی
تر بتوانێت له‌یانه‌ی شاهانه‌ی بکڕێته‌وه.