‌‫پەیامێكی كورت بۆ گۆڕان

‌‫پەیامێكی كورت بۆ گۆڕان


‌‫پەیامێكی كورت بۆ گۆڕان
29/05/2018
248 جار بینراوە‌‌

نیاز عەبدوڵڵا

بیانووەكانی خانەی راپەڕاندن بۆ دەركردنی پەرلەمانتار ‫مەسعود حەیدەر،‬ پابەندنەبوونی ناوبراوە بە بەرنامەی كارەكانی گۆڕان. ‬

بەڵام لە دوای ھێرشی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بۆسەر مەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە و راگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەكەی ١٢ی ئایار، بەھۆی بانگەشەكردن بۆ دروستكردنی ھێزێكی چەكدار  لە لایەن سەركردە و ھەڵسوڕاوەكانی، ئێستا گۆڕان پڕە لەو كەسانەی لە پەیڕەو و دەستووری بزووتنەوەكە بە شێوەیەكی بنچینەیی فیكری و سیاسی لایانداوە و دەخوازن بزووتنەوەی گۆڕان لە بزووتنەوەیەكی سیاسی مەدەنییەوە بكەن بە بزووتنەوەیەكی سیاسی چەكدار، ئەمەش بە پێچەوانەی بنەما دامەزراوەكانی بزووتنەوەكەیە لە دژی میلیشیای حیزبی و شەرعییەتی چەكداری و شۆڕشگێڕی.  

كەواتە گۆڕان لەبەردەم بڕیارێكی چارەنووسسازدایە، بەوەی:
ئایا دەستووری حیزبەكەی دەگۆڕێت بۆئەوەی خواستی چەكداركردنی  سەركردە عاشق بە چەكەكان بەدیبھێنێت تا ببن بە پارتی و یەكێتی-یەكی تر؟
یان دەست دەكات بە دەركردنی ئەو سەركردە و ھەڵسوڕاوانەی بەرنامەی بنچینەیی حیزبەكە جێبەجێ ناكەن؟

گۆڕان لە ئەگەری بەڵێی ھەردوو ھەنگاوەكەدا زیانی سیاسی لە رابردوو و ئێستا و داھاتووی خۆی و كۆی پرۆسەی سیاسی ھەرێم دەدات. بۆیە لەبری دەركردنی وەزیر و پەرلەمانتار  و ئەندامانی تر لە ریزەكانی، باشترە كەسانی شیاو بۆ پێگەی شیاو ھەڵبژێرێت. لەبری بانگەشەكردن  بۆ خەباتی چەكداری بەرەی ئۆپۆزسیۆنی مەدەنی بەھێز بكات.

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved