كەناڵە ناوخۆیەكانی لەسەر سیستەمێكی دیكەش وەردەگیرێن

كەناڵە ناوخۆیەكانی لەسەر سیستەمێكی دیكەش وەردەگیرێن

كەناڵە ناوخۆیەكانی لەسەر سیستەمێكی دیكەش وەردەگیرێن


خەڵك – بەشی هەواڵ
كۆمپانیای لایڤ دریم  بۆ پەخشكردنی كەناڵە ناوخۆیەكان ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بەفەرمی مۆڵەتی كاركردنمان هەیە بۆ پەخشكردنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و خزمەتگوزاریەكانی ڕاگەیاندن، دەشڵێت: "پەخشی  كەناڵەكانمان لەسەر ئامێری HD BOX بەردەوام دەبێت".

كۆمپانیای لایڤ دریم بۆ پەخشكردنی كەناڵە ناوخۆیەكان لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاند، ماوەیەكە باس لەوە دەكرێت، ئامێری HD BOX  "تاكە ڕێگەپێدراوی كۆمپانیای لایڤ دریم" مۆڵەتی یاسایی نیە.

دەشڵێت: "ئێمە لە بەرواری 2-8-2017 مۆڵەتی فەرمی كاركردنمان لە حكومەتی هەرێم پێدراوە  بۆ پەخشكردنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و خزمەتگوزاریەكانی ڕاگەیاندن، بە پسوڵەی ژمارە ( 00058 )  دەستمان بەكاركردن كردووە".

ڕاشیگەیاندووە، كۆمپانیای لایڤ دری  بۆ پەخشكردنی كەناڵە ناوخۆیەكان لەسەر ئامێری HD BOX هاوڵاتیان لەهەرێمی كوردستان دڵنیا دەكاتەوە، كە بەردەوام دەبین لەسەر پێشكەش كردنی خزمەتگوزاریەكانمان بە باشترین كواڵیتی و كەمترین نرخ.

30/05/2018
12098 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved