چوار حزبە ئۆپۆزسیۆنەكەی هەرێم كاندیدیان بۆ سەرۆكایەتی كۆمار هەیە

چوار حزبە ئۆپۆزسیۆنەكەی هەرێم كاندیدیان بۆ سەرۆكایەتی كۆمار هەیە

چوار حزبە ئۆپۆزسیۆنەكەی هەرێم كاندیدیان بۆ سەرۆكایەتی كۆمار  هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ 
پەرلەمانتارێكی كۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت، "لایەنەكانی نێو هاوپەیمانی حزبە ئۆپۆزسیۆنەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەوە ڕێكەوتوون، كەسێتییەك كاندید بكەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار"، باسی لەوەشكرد، كە پۆستەكە بۆ كوردە و لەگەڵ یەكێتی و پارتیدا كێبڕكێی لەسەر دەكەن.   

زانا ڕۆستایی، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، چوار حزبە ئۆپۆزسیۆنەكەی هەرێم (بزوتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموكراتی و دادپەروەریی، كۆمەڵی ئیسلامی، یەكگرتووی ئیسلامی)، كەسێتییەك بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی كۆمار كاندید دەكەن"، ڕونیشكردەوە، كە هێشتا كاتی نەهاتووە باس لە دەستنیشانكردنی ئەو كاندیدە بكرێت. 

بە وتەی ڕۆستایی، "ئەو هەنگاوە وەك ڕكابەریكردنی هەردوو حزبی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانە، كە دەستییان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە لە هەرێم و تێوەگلاون لە گەمەكردن بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە هەریم". 

وەك ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی پێدەكات، "هاوپەیمانییەكە تائێستا باسی لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراقی لەگەڵ كوتلە سیاسییەكانی تردا نەكردووە، چونكە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕەتدەكاتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕكاربەری هەردوو حزبی فەرمانڕەوا دەكات لەسەر هەموو ئەو پۆستانەی بۆ كورد تەرخان دەكرێن". 

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی، زۆرێك لە لایەنە سیاسییەكان، ئاماژەیان بە ساختەكارییەكی فراوان كرد لە پڕۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەكەیان ڕەتكردەوە بە تایبەتی شەش حزبی هەرێم (گۆڕان، كۆمەڵ، یەكگرتوو، هاوپەیمانی، بزوتنەوە، شیوعی) بەیاننامەی ناڕەزاییان دەركرد..

هەر بەو هۆیەوە  دوو شەممەی ڕابردوو لە كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عیراق،  بڕیاردرا 10%ی دەنگەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی 12ی ئایار، لە سەرجەم پارێزگاكانی عیراق بە دەست جیابكرێنەوە.

30/05/2018
9362 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved