لە سلێمانی هۆشداری بەكارهێنانی چەند مادەیەك دەدرێت.. دەبێتە هۆی شێرپەنجە

لە سلێمانی هۆشداری بەكارهێنانی چەند مادەیەك دەدرێت.. دەبێتە هۆی شێرپەنجە

لە سلێمانی هۆشداری بەكارهێنانی چەند مادەیەك دەدرێت.. دەبێتە هۆی شێرپەنجە

خەڵك – بەشی هەواڵ
لەگەڵ هاتنەوەی وەرزی گەرما و بەدەركەوتنەوەی مێروەكان لە ماڵاندا هاوڵاتیان لە بەكارهێنانی مادە قركەرەكان ئاگادار دەكرێنەوە، قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت: "تاڕادەیەكی زۆر ماددەی قڕكەر و ماددە زیان بەخشەكان لەسنوری پارێزگای سلێمانی كەمبۆتەوە، بەڵام دەبێت بەردەوام لە هەوڵدابین بۆ بنبڕكردن و لەناوبردنی سەرجەم ئەو ماددە زیانبەخشانەی، كە زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت".

ئەو دەرمانانەی بۆ لەناوبردنی مێروو لەماڵاندا بەكاردەهێنرێت، لە كۆمەڵێك پێكهاتەی كیمیایی دروستدەكرێت، كە مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكانی شێرپەنجەی لێ دەكرێت، سەرۆكی لیژنەی نوسینگە كشتوكاڵیەكان ڕایدەگەیەنێت، دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی قڕكەردا گرتووە و بەشێوەیەكی تەندروست لەناو دەبرێت.

بۆ ڕیگریكردن لەسەرجەم ئەو ماددە قركەر و زیانبەخشانەی، كە دێنە ناو هەرێمی كوردستان و سنوری پارێزگاری سلێمانیەوە، لە دیوانی قائیمقامیەت بەئامادەبونی ئاوات محەمەد، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبوونەوەیەكی گرنگ بەڕێوەچوو، تیایدا سەرجەم ئەو مەترسی و نەخۆشیانە خرانەڕوو، كە بەهۆیانەوە هاوڵاتی توشی دەبیت و پاشماوەكەشی زیان بە ژینگە و ئاو و هەوا دەگەیەنێت.

قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەرك و ماندوبونی  لیژنەكە بەرز دەنرخێنین، كە تاڕادەیەكی زۆر ماددەی قڕكەر و ماددە زیان بەخشەكان لەسنوری پارێزگای سلێمانی كەمبۆتەوە، بەڵام دەبێت بەردەوام لە هەوڵدابین بۆ بنبڕكردن و لەناوبردنی سەرجەم ئەو ماددە زیانبەخشانەی زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.

وتیشی، "داواكارین لەڕێگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە گشتاندنێك بكرێت، لەپارێزگای هەولێر و دهۆكیش ئەم لیژنەیە دەستبەكاربێت تا بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین سەرجەم شار و شاروچكەكانی كوردستان لەم ماددە زیان بەخشانە پاكبكرێتەوە".

هاوكات بێستون علی، سەرۆكی لیژنەی نوسینگە كشتوكاڵیەكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، تەنها لە پێنج مانگی ئەمساڵدا 8 هەزار و 807 دانە ماددەی قركەر و زیانبەخش دەستی بەسەردا گیراوە، كە ئەمە ڕێژەیەكی زۆر زۆرە و پێویستە ئەم ماددانە بەشێوەیەكی تەندروست و لەشوێنی شیاودا لەناوببرێت تا زیان بە ژینگە و تەندروستی هاوڵاتیان نەگەیەنێت.


30/05/2018
13699 جار بینراوە‌‌

بابەتی پەیوەندیدار



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved