بەهۆی سەرپێچییەوە چەند شوێنێك لە هەولێر داخران

بەهۆی سەرپێچییەوە چەند شوێنێك لە هەولێر داخران

بەهۆی سەرپێچییەوە چەند شوێنێك لە هەولێر داخران


خەڵك – بەشی هەواڵ
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر  ڕایدەگەیەنێت، 14شوێنی جۆراوجۆر لەلایەن لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ قائیمقامیەتی هەولێر بەدواداچوونیان بۆ كرا، دەشڵێت: "بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی و سەرپێچی ڕێنماییەكانی تەندروستی ساردەمەنیەك و دوو شیرنەمەنی داخران".

لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕ لە شاری هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڵاویكردەوە، بە سەرپەرشتی نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر بەدواداچوون بۆ 14 چێشتخانە و كافتریا و خواردنگە و شیرنەمەنی و نانەواخانە ئەنجامدرا لەسەنتەری شاری هەولێر لەسەر سكاڵای هاوڵاتیان.

دەشڵێت: "مەبەست لەم سەردانانەی لیژنەی پشكنین بەدواداچوونە بۆ دڵنیابوون لەهەبوونی ڕێنماییەكان و هەبوونی مۆڵەت و كارتی تەندروستی ئەو شوێنانەی پێچەوانەی ڕێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و چاودێری بازرگانی نابن كاردانەوەی یاساییان بەرامبەر دەكرێت".

 ڕاشیگەیاندوە،  لەو 14  شوێنەی  بەدواداچوونیان بۆ كرا، بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی وسەرپێچی ڕێنماییەكانی تەندروستی ساردەمەنیەك و دوو شیرنەمەنی داخران.

30/05/2018
5363 جار بینراوە‌‌

بابەتی پەیوەندیدار



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved