قائیمقامی سلێمانی لیژنەیەكی تایبەتی بۆ نرخی دەرمان پێكهێنا

قائیمقامی سلێمانی لیژنەیەكی تایبەتی بۆ نرخی دەرمان پێكهێنا

قائیمقامی سلێمانی لیژنەیەكی تایبەتی بۆ نرخی دەرمان پێكهێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی كەموكورتییەكانی بواری تەندروستی بەتایبەت دەرمانخانەكان لە شاری سلێمانی، لیژنەیەكی تایبەتمەند و پسپۆڕی بوارەكە بۆ چاودێری نرخ و كوالێتی دروست دەكرێت و سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەبێت.

ئاوات محەمەد، قائیمقمای ناوەندی پارێزگای سلێمانی لە دیوانی قائیمقامییەت ئەمڕۆ چوار شەممە 30ی ئایار لەگەڵ بەڕێوەبەرەكانی تەندروستی و چاودێری بازرگانی و كوالێتی كۆنتڕۆڵ و نوێنەری ئاسایشی سلێمانی كۆبوەوە، لە كۆبونەوەكەدا باس لەو كێشە و گیر و گرافتانە كرا، كە ڕوبەڕوی كەرتی تەندروستی دەبێتەوە.

ئاوات محەمەد وتی، "هەموو ئەو كار و پیشانەی پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە، لە سلێمانی لیژنەیان بۆ سەردان و پشكنینی كاڵاوشمەك و خزمەتگوزارییەكانی پێكهێناوە، بۆیە لە پاش دروستبوونی لیژنە هاوبەشەكان، ئاماری مانگانەی لیژنەكان ئەو ڕاستیە دەردەخات، كە ڕێژەی سەرپێچیكردن لەلایەن خاوەن دوكان و شوێنە گشتیەكان كەمبۆتەوە".

ڕاشیگەیاندووە، هەوڵ دەدەین لیژنەیەكی تایبەتی پسپۆڕ بە بواری كەرتی تەندروستی پێكبهَنین تا لە ڕووی كوالێتی و نرخەوە دڵنیابینەوە لەو دەرمانانەی هاوڵاتیان بەكاری دەهێنن، لیژنەكەش لە نوێنەرەكانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی، چاودێری بازرگانی، كوالێتی كۆنتڕۆڵ و ئاسایشی سلێمانی پێكبهێنرێت.

30/05/2018
5926 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved