باران و خۆڵبارین دەستپێدەكات .. گەرما نامێنێت

باران و خۆڵبارین دەستپێدەكات .. گەرما نامێنێت

باران و خۆڵبارین دەستپێدەكات .. گەرما نامێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی كەشناسی عیراق پێشبینی باران بارین و خۆڵبارین دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و كەمێك خۆڵبارین دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێژەی خۆڵبارینەكە كگەمدەبێتەوە و ئەگەری نمە باران لە هەندێك ناوچە هەیە و هەندێك جارێش هەورە بروسكەی لەگەڵ دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، كە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و بۆ سبەینێ‌ پێنج شەممەش بەهەمان شێوە پلەكانی گەرما بە نزمی دەمێننەوە.

30/05/2018
15888 جار بینراوە‌‌

بابەتی پەیوەندیدار



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved