خەڵك- بەشی هەواڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕەتیكردەوە لەبارەی دۆسێی شاری مەنبج و پاشەكشێپێكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بۆ خۆرهەڵاتی ڕوباری فورات، لەگەڵ توركیادا گەیشتبێتە ڕێكەوتن. هێزەر ناورت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، "ئەوەی ئێستا هەیە لەگەڵ حكومەتی ئەنكەرە لەبارەی مەنبج-ەوە، تەنیا گفتووگۆی سەرەتایین بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن لەبارە بەڕێوەبردنی شارەكەوە". لێدوانەكانی هێزەر ناورت لە كاتێكدایە، كە بەرپرسانی باڵای حكومەتی توركیا جەخت لەسەر ڕێككەوتن لەبارەی نەخشەڕێگەیەك دەكەنەوە لەگەڵ واشنتۆن بۆ بەڕێوەبردنی مەنبج بە هاوبەشی و پاشەكشێپێكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە شارەكەدا. پێشتر ئاژانسی (ڕۆیتەرز) لە زاری مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیاوە بڵاویكردبۆوە، كە توركیا لەگەڵ لایەنی ئەمریكادا ڕێكەوتووە بۆ پیكهێنانی ئەنجومەنێكی خۆجێی بۆ بەڕێوەبردنی شاری مەنبج و تا كاتی پێكهێنانی ئەو ئەنجومەنەش، هێزەكانی توركیا بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریكاییەكاندا شارەكە بەڕێوەدەبەن.
26/05/2018
18/05/2018
16/05/2018
مامۆستایەكی ئاینی لە هەولێر بە چەقۆ كوژرا
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure
Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved