نهێنی چوونی سەدر بۆ كوەیت ئاشكرابوو

نهێنی چوونی سەدر بۆ كوەیت ئاشكرابوو

نهێنی چوونی سەدر بۆ كوەیت ئاشكرابوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی سیاسی ئاشكرای دەكات، كە ئامانجی سەرەكی چوونی ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ كوەیت بۆ دروست كردنی هاوسەنگی پەیوەندییەكانی عیراقە لەگەڵ ئێران و وڵاتانی عەرەبی.

بەپێی هەواڵێك، كە ئاژانسی (ئەنادۆڵ) لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسیەوە بڵاویكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، سەردانی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ كوەیت لەچوارچێوەی ڕەواندنەوەی ئەو دوورمەوداییەی نێوان عیراق و وڵاتانی كەنداوە، كە بەهۆی پڕۆسەی داگیركردنی كوەیت لەلایەن ڕژێمی پێشووی عیراقەوە لە ساڵی 1990 ڕوویدا.

ڕاشیگەیاندووە، كە سەدر هەنگاو دەنێت بە ئامانجی باشكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی كەنداو لە حكومەتی داهاتووی عیراقدا و هەوڵی دروستكردنی هاوسەنگی پەیوەندییەكانی دەرەوەی عیراق لەگەڵ ئێران و وڵاتانی عەرەبی دەدات.

بە وتەی سەرچاوەكە، "یەدر وای دەبینێت، كە عیراق پێویستە پەیوەندییەكی هاوسەنگی هەبێت لەگەڵ هەمووان و بەئازادی مامەڵە بكات و بڕیارەكانی لە بەرژەوەندییەكانیەوە سەرچاوە بگرێت نەك بەرژەوەندی وڵاتانی دراوسێ‌".

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، موقتەدا سەرد، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە سەردانێكی فەرمی و بە فڕۆكەی تایبەت گەیشتە كوەیت.

30/05/2018
7002 جار بینراوە‌‌

بابەتی پەیوەندیدار



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved