یەكێتی هۆشداری دەدات<br > مەترسی سەرهەڵدانی ئاژاوە و دووبەرەكی لە كەركوك هەیە

یەكێتی هۆشداری دەدات
مەترسی سەرهەڵدانی ئاژاوە و دووبەرەكی لە كەركوك هەیە

یەكێتی هۆشداری دەدات<br >  مەترسی سەرهەڵدانی ئاژاوە و دووبەرەكی لە كەركوك هەیە


خەڵك-بەشی هەواڵ

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە سنوری پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت، توركمانەكان بە هاوكاری وڵاتێكی ناوچەكە كێشە لەناو كەركوك دروست دەكەن.

محەمەد عوسمان پەرلەمانتارێ یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانیی عێراق بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەپێی زانیاری‌و ئەو بەڵگانەی لەبەردەستماندا هەیە، جێگری ئۆفیسی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە كەركوك لەدوای 12ی 5 بە تەنیا سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكانی كردووەو كۆمەڵێك میلیشیای لەدەوری سندوقەكان داناوەو هەموویان دەستیان هەیە لە گۆڕانكاری لە سندوقەكان.

وتیشی "ئێمە دڵنیایی دەدەین ئەو كارانە كاریگەری دەبیـَت لەسەر پەیوەندی پێكهاتەكان‌و لایەنە سیاسییەكان، بۆیە هەموو لایەكمان ئاگاداركردووەتەوە كە بە فیتی وڵاتێكی دراوسێ كێشەكان ئاڕاستەی كەركوك نەكرێن، چونكە خەڵكی كەركوك بەرگەی كێشە ناگرێت".

ئاشكراشیكرد، دەستێكی ئاژاوە هەیەو دەیانەوێ كێشە لە كەركوك دروست بكەن.

سەبارەت بە هەژماركردنەوەی دەنگەكان لە كەركوك بە دەستی ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی رایگەیاند، وەكو یەكێتی لە هەر شوێنێك لە چوارچێوەی دەستوورو یاسا كارێكی ئاساییە ئەوە بكرێت، بەڵام بە مەرجێك لێرەو لەوێ دەستكاری ناوەڕۆكی سندوقەكان نەكرێت.

وتیشی "ئەوانەی ئێستا لە پەرلەمان كۆبونەتەوە و دەڵێن دەبێت بەدەست دەنگەكان هەژمار بكرێتەوە، هەر ئەوانە دەنگیان دا وتیان دەبێت بژاردنی دەنگەكان بە ئەلیكترۆنی بێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ئێستا هیچ كەسێك بۆی نییە 10% و 20%ی دەنگان هەژمار بكاتەوەو یاساكە بگۆڕێت، لەبەر ئەوەی یان دەبێت یاساكەی بۆ بگۆڕێن، یان نایاسایی دەبێت، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا لەگەڵ هەموو رێكارە یاسایی‌و دەستوورییەكانی كۆمسیۆنین كە بیگرێتەبەر، چونكە ئەوە كاری كۆمسیۆنە، نەك پەرلەمان.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان 186 وێستگەی دەنگدانی لە كەركوك هەڵوەشاندەوە.

30/05/2018
5915 جار بینراوە‌‌

بابەتی پەیوەندیدار



Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved