لە سنوری مەخمور فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان مۆڵگەكانی داعش بۆردومان دەكەن

لە سنوری مەخمور فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان مۆڵگەكانی داعش بۆردومان دەكەن

لە سنوری مەخمور فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان مۆڵگەكانی داعش بۆردومان دەكەن

هەولێر- ئارام سەردار

فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی موڵگەیەكی چەكدارانی داعش لە چیای قەرەچووخ لە مەخمور بۆردومان دەكەن .

لیوا زریان شێخ وەسانی، فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری مەخمور بە (خەڵك)ی راگەیاند، چەكدارانی داعش تاوەكو ئێستاش لە نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق بوونیان هەیە و بە ئاشكرا لە گوندەكانی نێوانیان دەسوڕێنەوە.

وتیشی "لە چیای قەرەچووخ لە مەخمور فرۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی موڵگەیەكی چەكدارانی داعش بۆردومان دەكەن بەتایبەت موڵگەكانی داعش لە گوندەكانی پونگینە و قەراج".

بەپێی زانیارییەكانی گەیشتوو بە (خەڵك)، گەری مەنجەڵان لە چیای قەرەچووخ ناوچەیەكی مێژووییە و سێ مەنجەڵ و بەردی داتاشراوی تێدایە، مەنجەڵەكان لە بەرد داتاشراون لە پاڵ شاخێكەوە بە شێوەی دڵۆپ دڵۆپ ئاو دەكەوێتە ناویان بەهۆی ئەوەی چەكدارانی داعش لەو ناوچەیەن نازانرێت كە لە بۆردومانی فڕۆكەی هاوپەیماناندا زیان بەر ئەو مەنجەڵ و بەردە داتاشراوانە كەوتوە یاخود نا، بەڵام هاوڵاتیانی ناوچەكە رایدەگەیەنن، ئەگەر بۆردومانەكان بەردەوام بن و چەكدارانی داعش لەناو نەبرێن، ئەگەر زیانیش بەر شوێنە مێژووییەكە نەكەوتبێت لەداهاتوو زیانی پێ دەگات.
  

30/05/2018
1793 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved