پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان و جێگرەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كرد

 خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دانیشتنی خۆی تایبەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان درێژە پێدا و خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان كرد.

ئەمین بەكر سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە راگەیەندراوێكدا روونیكردەوە "ئەمڕۆ خوێندنەوەی یەكەممان بۆ پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد كە تایبەتە بە جێگرتنەوەی ئەنجومەنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن بە كۆمەڵێك دادوەر و ئەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان و هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی كەمپەكانی ئاوارەكان، دەنگدانی مەرجدار و جوڵەی دانیشتوان ، ودەنگدانی تایبەتی هەرێم ، دەنگدانی دەرەوەی وڵات".

راشیگەیاندووە "ئێستاش لەلیژنەی یاسایی گفتوگۆی ئەو پڕۆژەیە دەكەین تا ڕۆژی شەممە خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكەین".

30/05/2018
2000 جار بینراوە‌‌

Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved