نزیكەی ملیۆنێك دەنگی هەڵبژاردنەكان هەڵدەوەشێندرێنەوە

نزیكەی ملیۆنێك دەنگی هەڵبژاردنەكان هەڵدەوەشێندرێنەوە

نزیكەی ملیۆنێك دەنگی هەڵبژاردنەكان هەڵدەوەشێندرێنەوە

 خەڵك – بەشی هەواڵ
 
   بەپێی بڕیاری پەرلەمانی عێراق ئەنجامی دەنگدانی ئاوارە و پەنابەران هەڵدەوەشێندرێتەوە كە نزیكەی ملیۆنێك دەنگ دەكات، ئەمەش كاریگەری لەسەر رێژەی كورسییەكان و قەبارەی لیستەكان دەبێت و رەنگە هەندێك كاندیدی براوە شكست بێنن و هەندێكی دیكەی شكستخواردووش بیبەنەوە.

بڕیارەكەی پەرلەمان لە ڕووی دەستووریبوونەوە، تاكو ئێستا جێگای مشتومڕە، بەڵام ئەمە كاریگەری دەبێت لەسەر 20 كاندیدی براوە كە زۆرینەیان لە حزبی حەلەن كە تۆمەتبار دەكرێن بە یاریكردن بەئەنجامەكان لە ئەردەن، هەروەها دەوڵەتی یاسا لە لوبنان و ئێران و پارتی دیموكراتی كوردستانیش لە ئەڵمانیا.

تارق حەرب پسپۆڕی یاسای عێراقی بە رۆژنامەی العربی الجدیدی راگەیاندووە، ژماردنەوەی دەنگەكان بە دەستی بابەتێكی قبوڵكراوە لەلایەن پەرلەمان و دەستوورییە، چونكە دەیسەلمێنێت كە ئەو سندوقانە یاسایین يان نا، مافی پەرلەمانیشە بڕیاری لەو شێوەیە بدات، كۆمسیۆنیش بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵ دەگرێت.

دەشڵێت "بەڵام هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن نادەستوورییە، چونكە پێویستی بە دەركردنی یاسایەكی تایبەت هەیە نەك بڕیاری پەرلەمانی و دەشبێت پاساوی قبوڵكراوی هەبێت، نەك تۆمەت و گومان".

روونیشیكردەوە، ناكرێت دەنگی كۆمەڵێك هاووڵاتی  عێراق هەڵبوەشێندرێتەوە وەك ئاوارەكان و پەنابەران، كە بەپێی دەستوور مافی دەنگدانیان بۆ دیاریكراوە، بۆیە پێویستی بە پاساوێك هەیە بۆ رەتكردنەوەی ئەم مافە یان دواخستنی".


30/05/2018
2170 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved