لە ئەفغانستان هێرشكرایە سەر باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆ

لە ئەفغانستان هێرشكرایە سەر باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆ

لە ئەفغانستان هێرشكرایە سەر باڵەخانەی وەزارەتی ناوخۆ

 خەڵك – بەشی هەواڵ
 
   بەرپرسێك لە حكوومەتی ئەفغانستان رایگەیاند، لەناوچەیەكی نزیك بە تەلاری وەزارەتی ناوخۆ لە كابول هێرش و تەقینەوەی بەهێز روویداوە.

كەناڵی تڵوع نیوز لە گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، نەجیب دانیش-ی گواستووەتەوە كە هێرش و تەقینەوەكە لە نزیك تەلاری نوێی وەزارەتی ناوخۆ لە كابول روویداوە.

دانیش مەترسی خۆی نیشاندا لە كەوتنەوەی قوربانی لە هێرشەكەدا و هیچ وردەكارییەكی دیكەی نەخستە روو.

لای خۆیەوە جێگری گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، نەسرەت رەحیمی لە لێدوانێكدا كە ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرێس گواستوویەتییەوە رایگەیاندووە "كە هێرشەكە تاوەكو ئێستا بەردەوامە".

هەر ئەمڕۆ لە ئاكامی هێرشێك بۆ سەر بنكەیەكی پۆلیس لە ویلایەتی لۆگەر رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، سێ ئەفسەری پۆلیس كوژران و ١٢ی دیكەش بریندار بوون.
سەرچاوە/ئەنادۆڵۆ

30/05/2018
1747 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved