هاوپەیمانی جارێكی دیكە سەرجەم ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەتدەكاتەوە

هاوپەیمانی جارێكی دیكە سەرجەم ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەتدەكاتەوە

هاوپەیمانی جارێكی دیكە سەرجەم ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەتدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی گشتی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری رایدەگەیەنێت، سەرلەبەری پڕۆسەی هەڵبژاردن رەتدەكەنەوە.

دوای وەرگرتنەوەی وەرەقە سكانكراوەكانی هەڵبژاردنەكانی عێراق كە دوای چەندین رۆژ درایەوە بە لایەنە سیاسییەكان هاوپەیمانی بۆ جارێكیتر پڕۆسەكە رەتدەكاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی رەخنەیەكی زۆر لە كۆمسیۆن گیرا سەبارەت بە دواكەوتنی پێدانەوەی ئەو وەرەقانەی دەنگدان بە لایەنەكان.

موئمین یاسین زەڵمی ئەندامی ئەنجومەنی گشتی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری بە (خەڵك)ی راگەیاند "وەرەقە سكانكراوەكانمان لە كۆمسیۆنەوە پێگەیشتووەو خەریكی بەراوردكارین، بەڵام بەداخەوە ئابڕووبەرییەكە ئەوەندە زۆرە كە بۆ جارێكیتر دەتوانین بە سەدان بەڵگە بیسەلمێنین ئەم هەڵبژاردنە جگە لە ئابڕووبەرییەك شتێكیتر نەبووە و یاریكردن بووە بە شعوری هاووڵاتیان".

ئاشكراشیكرد "نمونەمان هەیە، كارتی دەنگدان هەبووە بۆ لیستی دەسەڵات رۆیشتووە و سێ مۆر یان چوار مۆری پێوە بووە كە ئەمە بەتاڵ دەكرێتەوە، لەكاتێكدا دەبێت دوو مۆری پێوە بێت، بەڵام وەرەقەی وا هەیە دوو مۆری پێوەیە و هیچ كێشەیەكی یاسایی نییە و لە بەرژەوەندی حزبەكانیترە و بەتاڵ كراوەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، جگە لەوەش بەڵگەمان داوەتە كۆمسیۆن كە كاندیمان هەبووە لە وێستگەیەك دەنگی داوە، بەڵام كاتێك كارتی دەنگدانی وێستگەكە گەڕاوەتەوە، دەنگی كاندیدەكەی ئێمەی تێدا نەبووە، لەبەر ئەوە هاوپەیمانی بە هەموو شێوەیەك هەڵبژاردنەكان رەتدەكاتەوە.

پەرلەمانی عێراق لە كۆتا دانیشتنی نائاسایی خۆیدا بڕیاریدا 10%ی دەنگەكان بە دەست هەژمار بكرێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە ژمارەیەك لە لایەنە سیاسییەكان بە توندی ئەو بڕیارە رەتدەكەنەوەو ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ئەم بڕیارە دۆخی سیاسی عێراق بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەبات.

30/05/2018
1775 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved