پارێزگاری سلێمانی لە سەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بانگێشتی ئەنجومەنی پارێزگا دەكرێت

پارێزگاری سلێمانی لە سەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بانگێشتی ئەنجومەنی پارێزگا دەكرێت

پارێزگاری سلێمانی لە سەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بانگێشتی ئەنجومەنی پارێزگا دەكرێت

   سلێمانی ـ نزار جەزا


هەفتەی ئایندە پارێزگاری سلێمانی بانگێشتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەكرێت.

ڕێكەوت زەكی ئەندامی لیژنەی پیشەسازی و نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەكەیان لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبونەوە، كە تێیدا گفتوگۆیان لەبارەی گرانبونی نرخی بەنزین كرد.

ئاماژەی بەوەشدا، لەبەرئەوەی بابەتەكە بەتەواوی ڕوون نەبوو، بڕیاریاندا لەهەفتەی ئایندەدا پارێزگاری سلێمانی و لیژنەی باڵای سوتەمەنی بانگێشتی لێژنەكەیان بكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەكۆبونەوەكەی هەفتەی ئایندەدا ڕوونكردنەوەی پێویستیان لەبارەی كێشەی نرخی بەنزینەوە پێ دەدرێت و بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە دەدەن.

30/05/2018
2031 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved