دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی شەممە دواخرا

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی شەممە دواخرا

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی شەممە دواخرا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن كرد و دانیشتنەكە بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو بە كراوەی هێڵدرایەوە.

هۆشیار عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە (خەڵك)ی راگەیاند، كە پەرلەمانی عێراق تا تەواوبوونی ماوەی یاسایی خۆی لێپرسینەوە و بەدواداچوون دەكات بۆ سەرجەم ئەو پرسە دەستوریانەی كە پەیوەندییان بە عێراقەوە هەیە.

ڕۆژی دووشەممەی، پەرلەمانی عێراق كۆبوەوە و بڕیاریدا 10%ی دەنگەكان بە دەست هەژمار بكرێتەوە و دەنگدانی ئاوارەكان و دەرەوەیشی هەڵوەشاندەوە.

هۆشیار عەبدوڵڵا ئەوەیشی ئاشكراكرد، كە هەوڵدەدرێت ئەو بڕیارانە بكرێنە یاسا و ئەوكات كۆمیسیۆن بە تەواوەتی پابەند دەكرێت بە جێبەجێ‌ كردنیەوە.

هەر لە قسەكانیدا ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئەوەیشی ئاشكراكرد، كە پێشبینی دەكرێت دەنگی پێویست بۆ پرۆژەكە كۆبكرێتەوە و كۆمسیۆن ناچار بكرێت كە ئەركەكانی جێبەجێ‌ بكات"چونكە هەموان گەیشتوتەنە ئەو بڕوایەی كە خراپترین هەڵبژاردن كراوە و ساختەكاری زۆری تێدا كراوە".

30/05/2018
1775 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved