بەڕێوەبەری ئۆفیسەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگاكان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت

بەڕێوەبەری ئۆفیسەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگاكان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت

بەڕێوەبەری ئۆفیسەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە پارێزگاكان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی زانیارییەكانی نووسینگەی سەرۆك وەزیران حەیدەر عەبادی، ئەو لیژنەی پێكهاتووە لە هەفتەی رابردوو بۆ لێكۆڵینەوە لە تۆمەتەكانی ساختەكاری و یاریكردن بە ئەنجامی دەنگەكان، پێشێلكاری گەورە و مەترسیداری دۆزیوەتەوە لە وێستگەكانی دەنگدان.

بەپێی ئەو زانیارییانە لە وێستگەكانی دەنگداندا پێشێلكاری كراوە لە شێوازی گواستنەوەی زانیارییەكان لە سندوقەكانەوە بۆ ئۆفیسی سەرەكی، سەرباری نەكردنەوەی سندوقەكان، دروستكردنی ئاستەنگی دەنگدان، لایەنگری بەڕێوەبەری وێستگەكانی دەنگدان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات بۆ هەندێك لایەن.

بەرپرسێك لە نوسینگەی سەرۆك وەزیران رایگەیاند، ئەگەر پەرلەمان بڕیار بدات یان نەیدا لیژنە باڵاكەی حكومەت بەردەوام دەبێت لە لێكۆڵینەوە لە هەڵبژاردنەكان لەسەر هێڵێكە لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری و چوار بەرپرسی كۆمسیۆن (سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیۆن، سەرۆكی فەرمانگەی هەڵبژاردن، بەرپرسی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە، بەرپرسی تەكنەلۆژیای زانیاری) بانگێشتكراون بە ئامادەبوونی دەستەی نەزاهە لە كۆشی خلد لە نێوەڕاستی بەغدا لە رۆژی دوو شەممە و سێ‌ شەممە.

راشیگەیاندووە، كە لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوەكان بەدەوام دەبن و دواتر بەڕێوەبەری ئۆفیسی پارێزگاكان بانگێشت دەكرێن بۆ لێكۆڵینەوە.

30/05/2018
2021 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved