زیوریخ گرانترین و قاھیرە ھەرزانترین شاری جیھانن

زیوریخ گرانترین و قاھیرە ھەرزانترین شاری جیھانن

زیوریخ گرانترین و قاھیرە ھەرزانترین شاری جیھانن

خەڵک-

بانکی (یو بی ئێس)ـی ئەمریکایی پۆلێنێکی نوێی لەبارەی ئاستی 77 شاری گەورەی جیھان لە توانای کڕیندا خستە ڕوو، دواتریش ئامارەکەی سڕییەوە.

بە پێی ئامارەکەی بانکی یو بی ئێس، شاری زیوریخ پایتەختی سیاسیی سویسرا گرانترین شاری جیھانە بۆ ژیانکردن و کڕین، شاری قاھیرەی پایتەختی میسریش ھەرزانترینە.

بانکەکە شاری نیۆیۆرکی کردووە بە پێوەر کە بە پایتەختی دارایی جیھان دادەنرێت، لۆس ئەنجیلۆس-یشی وەک باشترین توانای کڕین بۆ چینە ناوەندەکانی جیھان دەستنیشان کردووە، بەو پێوەرەش، دانیشتووانی لۆس ئەنجیلۆس بە ھەمان بڕ پارە دەتوانن 25٪ زیاتر کاڵا بکڕن وەک لە دانیشتووانی نیۆیۆرک.

بە پێی ئامارەکە شاری نیۆیۆرک 10 ــەمین گرانترین شاری جیھانە، پاریس 11 و لەندەن-یش بە پلەی 23 دێت.

ساڵی 2017 شاری زیوریخ بە پلەی سێیەم ھات پاش سینگافورا و ھۆنگ کۆنگ، بە پێوەرێکی دیکەی دامەزراوەی HR firm Mercer زیوریخ لە دوای لواندا (پایتەختی ئەنگۆلا) و ھۆنگ کۆنگ و تۆکیۆ، بە پلەی چوارەم دێت.

29/05/2018
3462 جار بینراوە‌‌


Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2016 Xelk. all rights reserved